گه‌شته‌کانی تاران - سلێمانی ده‌ستپێده‌کاته‌وه
کانونی دوھەم 09, 2020 09:50 Asia/Tehran
بڕیاره له سبه‌ینێوه گه‌شته‌کانی نێوان تاران – سلێمانی به‌پێی خشته‌که‌ی پێشوو ده‌ستپێبکاته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه دانا محه‌مه‌د لێپرسراوی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌کانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی بە "پی یوو کەی مێدیا " ی رایگه‌یاند، به‌پێی ئاگاداری نامه‌یه‌ک که له‌لایه‌ن هێڵی ئاسمانی ماهانه‌وه بۆ فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی نێراوه، وا بڕیاره سبه‌ینێ 10/1/2020 گه‌شته‌کانیان له‌نێوان تاران – سلێمانی ده‌ستپێبکه‌نه‌وه.
وتیشی: به‌پێی خشته‌ی پێشوو گه‌شته‌کانیان به‌رده‌وام ده‌بێت , ئه‌مه‌ش دوابه‌دوای ئه‌وه دێت که دوێنێ 8/1/2020 به بڕیاری حکومه‌تی ئێران سه‌رجه‌م گه‌شته‌کانی ئێران بۆ سه‌رجه‌م فڕۆکه‌خانه‌کانی عێراق راگیرا .