تورکیا فڕینەکانی خۆی بۆ هەولێر ڕاگرت
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i374852-تورکیا_فڕینەکانی_خۆی_بۆ_هەولێر_ڕاگرت
بەرپرسی فڕۆکەخانەی هەولێر ڕایگەیاند کە دەوڵەتی تورکیا سەرجەم فڕینەکانی خۆی بۆ ئەو فڕۆکەخانە ڕاگرتوەو فڕۆکەخانەی سلێمانی ش دەڵێ کە تاران فڕینێکی هەڵوەشاندۆتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 09, 2020 12:37 Asia/Tehran
  • تورکیا فڕینەکانی خۆی بۆ هەولێر ڕاگرت

بەرپرسی فڕۆکەخانەی هەولێر ڕایگەیاند کە دەوڵەتی تورکیا سەرجەم فڕینەکانی خۆی بۆ ئەو فڕۆکەخانە ڕاگرتوەو فڕۆکەخانەی سلێمانی ش دەڵێ کە تاران فڕینێکی هەڵوەشاندۆتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری کوردپرێس و لەزمان ماڵپەڕی هەواڵدەری خەندانەوە تەلارفایەق ڕایگەیاند کە تورکیا سەرجەم فڕینەکانی خۆی لە وڵاتەکەیەوە بۆ هەولێر ڕاگرتوە.

ناوبراو وتی کە ئەو بڕیارە کاتی یەو بڕیارە فرینەکان دیسانەوەو لەپاش ٢٤کاژێر سەرلەنوێ دەست پێ بکەنەوە.

لەلایەکی دیکەوە فڕۆکەخانەی سلێمانی ش ڕایگەیاندوە کە فڕینێک لە تارانەوە بۆ سلێمانی هەڵوەشاوەتەوە.

هەربەپێی ئەم هەواڵە ڕوسیاش فڕینی خۆی لە سنووری ئاسمانی ئێران و ئێراق و کەنداوی فارس قەدەغە کردوە.

سەرەڕای ئەوە "جیهاد دیوانی" بەرپرسی کومپانیا ئاسمانی یەکانی ئێراق پێداگری کردوە کە سنووری ئاسمانی وڵاتەکەی بەتەواوی هێورەو فرینەکان بەشێوەی ئاسایی لەئارادان.