عادل عەبدولمەھدی گەیشتە ھەولێر
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i374936-عادل_عەبدولمەھدی_گەیشتە_ھەولێر
عادل عەبدولمەھدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە یاوەری شاندێکی باڵای حکوومەتی عێراق گەیشتە ھەولێر و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 11, 2020 07:29 Asia/Tehran
  • عادل عەبدولمەھدی گەیشتە ھەولێر

عادل عەبدولمەھدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە یاوەری شاندێکی باڵای حکوومەتی عێراق گەیشتە ھەولێر و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، لەم سەردانەیدا عەبدولمەھدی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان بارودۆخی ئێستای عێراق و پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ قەیرانی ئێستا تاوتوێ دەکەن.

بڕیاریشە دوای دیدار و گفتوگۆکانی لە ھەولێر، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی سلێمانی بکات و چەند کۆبوونەوەیەک لەوێش ئەنجامبدات.