یەکێتی بڕیارە سەختەکەی دا
شوبات 09, 2020 04:28 Asia/Tehran
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی گشتی یەکێتی نیشتیمانیی کۆتایی هات و سیستمی هاوسەرۆکی بۆ ئەو حیزبە پەسەند کرا.
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی گشتی یەکێتی نیشتیمانیی کۆتایی هات و سیستمی هاوسەرۆکی بۆ ئەو حیزبە پەسەند کرا.
میدیای فەرمی یەکێتی ئاشکرای کردووە، لە کۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی شەممەی سه‌رکردایه‌تیدا به زۆرینه‌ی ده‌نگ سیستمی هاوسه‌رۆکی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی داهاتووی یه‌کێتی په‌سه‌ند کرا.
ئاماژەی بەوەش داوە، ژماره‌ی هاوسه‌رۆکه‌کان دیاری نه‌کراوه، هیچ کەسێکیش بۆ ئەو پۆستانە دەستنیشان نەکراوە.
هەروەها ئەوەش ئاشکرا کراوە، هێشتا بڕیار لەسەر ئەوە نەدراوە کە سەرۆک جێگری دەبێت یان نا، لە کۆبوونەوەکەش باس لە ئەرک و بەرپرسیارەتییەکانی سەرۆک کراوە.