نەبەردی پێشمەرگە دژی داعش لە گەرمیان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i376477-نەبەردی_پێشمەرگە_دژی_داعش_لە_گەرمیان
بەیانی ئەمڕۆ هێزی پێشمەرگە لە سنووری گەرمیان ئۆپەراسیۆنێکی دژ بە چەکدارانی داعش ئەنجامدا و جێگری سوپاسالاری پێشمەرگەش دەڵێت: "ئۆپەراسیۆنەکە لەسەر داوای خەڵکی ناوچەکە بووە".
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 09, 2020 13:35 Asia/Tehran
  • نەبەردی پێشمەرگە دژی داعش لە گەرمیان

بەیانی ئەمڕۆ هێزی پێشمەرگە لە سنووری گەرمیان ئۆپەراسیۆنێکی دژ بە چەکدارانی داعش ئەنجامدا و جێگری سوپاسالاری پێشمەرگەش دەڵێت: "ئۆپەراسیۆنەکە لەسەر داوای خەڵکی ناوچەکە بووە".

لیوا قارەمان کەمال، جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە هێزی پێشمەرگە لە دەوروبەری گوندی زنانەی سەر بە قەزای کفری، ئۆپەراسیۆنێکی دژ بە جموجۆڵەکانی داعش ئەنجامداوە و رووبەڕووبوونەوە لەنێوان پێشمەرگە و گرووپێکی سەر بە داعش روویدا، بەڵام گرووپەکە هەڵاتن و ناوچەکەیان جێهێشت.

 لیوا قارەمان گوتی: "هەر لەکاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا بۆمبێکی چێنراوی داعش تەقییەوە و بەهۆیەوە پێشمەرگەیەکی سەر بە یەکەی حەفتا برینداربوو، بەڵام برینەکەی مەترسیدار نییە".

جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە ئاماژەی بەوەشکرد، ماوەیەکە جموجۆڵی چەکدارانی داعش لە ناوچەکە زیادیکردووە، ئەم ئۆپەراسیۆنەش لەسەر داوای دانیشتووانی ناوچەکە بوو.