گەڕاندنەوەی تەرمەکانی ١٧٢ کوردی قوربانی ڕەگەزکوژی ئەنفاڵ بۆ هەرێمی کوردستان
بەرپرسی ڕاگەییشتن بە اکرو باری گۆرە بەکۆمەڵەکان لە وەزارەتی شەهیدان و ئەنفاڵکراوانی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند کە بە کۆتایی تاقیکارییەکان و کاروباری ئیداری،ڕووفاتی ١٧٢ کوردی قووربانی ڕەگەز کوژی ئەنفاڵ دەگەڕێندرێتەوە بۆ هەرێم.
لەمانگی مارچی ساڵی ٢٠١٩ زاینی و هاوکات لەگەڵ ساڵوەگەڕی ئۆپەراسیۆنی ئەنفاڵ، ئەحمەد مەنفی جوودە،پارێزگاری مۆسەننا هەڵکەوتوو لە باشووری عێراق و هاوسنوور لەگەڵ عەرەبستان،لەبەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند کەلە بیاوانە ووشکەکانیی شاری سەماوە ناوەندی ئەم پارێزگایە،چەند گۆری بەکۆمەڵ هاوپێوەند لەگەڵ سەردەمی ڕژیمی بەعسی سەددام دۆزراوەتەوە کەڕووفاتی تەرمەکانی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٨٨ و ٢١ ساڵ لەمەو بەر و هی ئەو کوردانەیە کەلە درێژەی ڕەگەز کوژی ئەنفاڵ لەلایەن ڕژیمی بەعسی سەددام بۆ ئەم ناوچەیە دوور خراونەتەوە و کۆکوژ کراون.
دوای چەند مانگ هەڵمەتی هەڵکەندنی یەکێ لەم گۆڕانەدەستپێکراوە و ئێسک و پرووسکی ١٧٢ کەس لە وان ٧٤ منداڵ لەم گۆرانە دۆزراوەتەوە و ڕادەستی پزیشکی دادی بەغدا کراوە. سیروان جەلال بەرپرسی ڕاگەییشتن بە کاروباری گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە وەزارەتی شهیدان و ئەنفاڵکراوانی هەرێمی کوردستان،لەمبارەوە لە وتوویژێک لەگەڵ ماڵپەڕی فەرمی پارتی گوتی کە کاروباری یاسایی و تاقیکاریی پێویست لە سەر ئەم تەرمانە کۆتایی پێهاتووە و لە ماوەی رۆژانی داهاتوو ڕووفاتی ئەم تەرمانە دەگەڕێندرێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان و لە رێو ڕەسمێک دا لەناوچەی چەمچەماڵ ئەسپاردە دەکرێن.
ئەو گوتیشی بیتوو لەمپەری یاسایی لەئارا دانەبێت لە بەرواری ١٤ـی ئاپریل و ساڵوەگەری دەستپێکرانیی هەڵمەتی ڕەگەز کوژی ئەنفاڵ، ڕێو ڕەسمی گەڕاندنەوە و ئەسپاردە کردنی ئەم ڕووفاتانە ئەنجام دەگرێت.