مەسرور بارزانی: دەبێت دامەزراوە فەرمییەکان، وەزیرەکانی هەرێم لە حکومەتی ئێراق دیاریبکەن
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئیراق رایگەیاند دەبێت دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێم، وەزیرەکانی هەرێم لە حکومەتی نوێی عێراق دەستنیشان بکەن.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ محەمەد ئەلحەکیم، وەزیری دەرەوەی عیراق لە پەراوێزی کۆنفراسی ئاسایشی میونشن کۆبوەوە و گفتوگۆ دەربارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق کرا.
مەسرور بارزانی رایگەیاند، "هەرێمی کوردستان پشتیوانی لە حکومەتێک دەکات کە پابەندبێت به قەوارەی فیدراڵی و مافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان".
محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی دوێنێ بڵاویکرده‌وه، "له پێکهێنانی ته‌واوه‌تی کابینه‌ی نوێ نزیکدەبینەوە که له‌که‌سانی سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌ن و پاک و لێهاتو پێکێدێت".
باسی لەوەشکرد، کابینه‌ی نوێی عێراق دوره له ده‌ستوه‌رانی لایه‌نه سیاسییه‌کان، له‌م هه‌فته‌یه‌شدا کابینه‌ی نوێ ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌که‌ن.