مەسعود بارزانی و حەلبوسی لەسەر چەند خاڵێک رێککەوتن
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عیراق و محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆکی هاوپه‌یمانی هێزه عێراقیه‌کان کە لەهەمان کاتێدا سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقە له‌کۆبونه‌وه‌ی نێوانیاندا له‌سه‌ر شه‌ش خاڵ رێکه‌وتن.
لەراگەیەنراوێکی هاوبەشدا ئاشکرایانکرد، مه‌سعود بارزانی وەک سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی له‌محه‌مه‌د حه‌لبوسی کردوه، دواتر له‌کۆبونه‌وه‌یه‌کدا گفتوگۆیان له‌باره‌ی ره‌هه‌نده‌کانی ره‌وشی ئێستای عێراق و ناوچه‌که و پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق کردوه.
بەگوێرەی راگەیەنراوەکە هەردولا لەسەر ئەم خاڵانە رێککەوتون:
1. کارکردن له‌گه‌ڵ هه‌مو هێزه سیاسییه‌کان له‌پێناو ده‌ربازبون له‌و ته‌نگژه‌یه‌ی ئێستا و به‌شداریکردن له گێڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ به‌غدا و پارێزگاکانی دیکه‌ی خواروی عێراق. 2. پێویسته حکومه‌تی داهاتوی عێراق نوێنه‌رایه‌تی هه‌مو پێکهاته‌کانی عێراق بکات و له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌راکه‌تی نیشتمانیی بێت. 3. ده‌بێ به‌رنامه‌ی حکومه‌ت به‌ڕونی ئاماژه به ئاماده‌کاریی بکات بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته به‌زوترین کات، وه‌ک جێبه‌به‌جێکردنی خواستی خۆپیشانده‌ران و ئه‌م بابه‌ته ده‌بێ ببێته کاری له پێشینه‌ی حکومه‌تی داهاتو . 4. پێویسته به‌رنامه‌ی حکومه‌تی داهاتو پلانێکی رون و ئاشکرا له‌خۆبگرێ بۆ گێڕانه‌وه‌ی شکۆ بۆ داموده‌زگا‌کانی ده‌وڵه‌ت و پاراستنی ئاشتیی کۆمه‌ڵایه‌تی و کۆتاییهێنان به ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌کی و، هێشتنه‌وه‌ی چه‌ک ته‌نها به‌ده‌ست ده‌وڵه‌ته‌وه و نه‌هێشتنی دیارده‌ی چه‌کداره نافه‌رمییه‌کان. 5. به‌رده‌وامیی کاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له‌پێناو یارمه‌تیدانی عێراق له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌کانی تیرۆر و زاڵبون به‌سه‌ر پاشماوه‌ی تیرۆریستانی داعشدا. 6. کارکردن له‌پێناو به‌رده‌وامبونی په‌یوه‌ندیی دولایه‌نه ئه‌ویش له‌پێنا و هه‌ماهه‌نگکردنی هه‌ڵوێسته‌کانی هه‌ردولا و هاوبه‌شه‌کانی تر .