نووسینگەی پاسپۆرت لە کۆیە کرایەوە
شوبات 17, 2020 12:42 Asia/Tehran
ئەمڕۆ رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان نووسینگەی پاسپۆرتی لە کۆیە کردەوە و ئاشکراشی کرد کە لە ئایندەیەکی نزیکدا نووسینگەی پاسپۆرت لە چەمچەماڵ دەکەنەوە.
وەزیری ناوخۆی هه ریم گوتیشی: "کردنەوەی نووسینگەکانی پاسپۆرت و کارتی نیشتمانی لە شارۆچکەکان، بۆ ئەوەیە ئاسانکاری تەواو بۆ هاووڵاتیان بکرێت".
رێبەر ئەحمەد، ئاماژەی بەوەشکرد: "لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێویستە خزمەتگوزارییەکان و دەسەڵاتەکان لە ناوەندی شارەکان بۆ شارۆچکەکان بگوازرێنەوە".