کرۆنا فێرکاری و ڕاهینانی سەربازی هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی ڕاگرت
وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بەئاراستەی پاڵپشتی لە تەشەناو بڵاوبوونەوەی ڤایرووسی کرۆنا لە نێوان پێشمەرگەکان،ڕاهینان و فێرکاری سەربازی ئەم هێزانەی ڕاگرت .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی کوردپریس بەگێرانەوە لە ماڵەپەڕی دەنگ وباسی باسنیوز، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٨ ڕەشەمە/٢٧ـی فیڤرییە،پاڵەوان شێخ کەماڵ جێنشینی سەرۆکی ستافی هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، بە ماڵپەری فەرمی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند هەموو فێرکاری و ڕاهێنانەکانی سەربازی هێزی پێشمەرگەی هەرێم ،بۆ ماوەی یەک حەوتە ڕادەگیردرێت.
ئەو ئاماژەشی کرد وەزارەتی پێشمەرگە ئەم بڕیارەی هاوڕەوت لەگەڵ پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەوە و تەشەنای ڤایرووسی کۆرۆنا لەهەرێم و بەتایبەت لە نێوان ئەم هێزانە دا گرتووە.
هەروەها ئەم فەرمانە بریتییە لە هەموو پێگەکان و ناوەندەکانی سەربازی و فێرکاری هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانە. دەوڵەتی هەرێم لە دوو ڕۆژی ڕابردوو بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا هەموو فێرگە و ناوەندەکانی فێرکاری و شوێنەکانی کێشانی نێرگلە و قەنە و کافەکانی داخستووە.