بومەلەرزەیەکی بەهێز چەند ناوچەیەکی هەولێر و نەینەوای هەژاند
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i378259-بومەلەرزەیەکی_بەهێز_چەند_ناوچەیەکی_هەولێر_و_نەینەوای_هەژاند
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزیەکی بەهێز چەند ناوچەیەکی نێوان هەردوو پارێزگای هەولێر و نەینەوای هەژاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 16, 2020 12:39 Asia/Tehran
  • بومەلەرزەیەکی بەهێز چەند ناوچەیەکی هەولێر و نەینەوای هەژاند

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزیەکی بەهێز چەند ناوچەیەکی نێوان هەردوو پارێزگای هەولێر و نەینەوای هەژاند.

بەگوێرەی ناوەندی جیهانی بۆ چاودێری بومەلەرزە، زەوی هەژەکە بە هێزی 4.9 پلە بەگوێرەی پێوەری رێختەر ناوچەکانی نێوان هەردوو ناحیەی کەڵەکی سەر بە پارێزگای هەولێر و گوێڕ لە سنووری پارێزگای نەینەوای هەژاند.

وەک راشگەیەندراوە، لە هەریەک لە سەنتەری شاری هەولێر، گوێڕ، کەڵەک و بەشێک لە سنووری پارێزگای کەرکووکیش هەست بە هێزی بومەلەرزەکە کراوە.

تا ئێستاش هیچ زیانێکی ئەو بومەلەرزەیە لە هیچ ناوچەیەک رانەگەیەندراو.