قەدەخەی هاتووچۆ له شاری هەولێر
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i378287-قەدەخەی_هاتووچۆ_له_شاری_هەولێر
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر راگەیێندراوێک لەبارەی جێبەجێ کردنی قەدەخەی هاتووچۆ لەلایەن شۆفێرانەوە بڵاو دەکاتەوە و دەڵێت، بەهۆی شکاندنی قەدەخەی هاتووچۆوە 52 ئۆتۆمبێل دەستیان بەسەردا گیراوە و بەڵگەنامە لە 140 ئۆتۆمبێلی دیکە وەرگیراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 17, 2020 03:41 Asia/Tehran
  • قەدەخەی هاتووچۆ له شاری هەولێر

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر راگەیێندراوێک لەبارەی جێبەجێ کردنی قەدەخەی هاتووچۆ لەلایەن شۆفێرانەوە بڵاو دەکاتەوە و دەڵێت، بەهۆی شکاندنی قەدەخەی هاتووچۆوە 52 ئۆتۆمبێل دەستیان بەسەردا گیراوە و بەڵگەنامە لە 140 ئۆتۆمبێلی دیکە وەرگیراوە.

هاتووچۆی هەولێر دەڵێت، بە بڕیاری پارێزگاری هەولێر ئۆتۆمبێلە دەستبەسەرداگیراوەکان خرانە گەراجی دەستبەسەرداگرتنی هاتووچۆی هەولێر.

حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رێگرتن لە بڵاو بوونەوەی زیاتری کۆرۆنا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند، هاتووچۆی هەولێر داوا لە هاونیشتمانییان دەکات پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن بۆ پاراستنی خۆیان و کەسوکاریان. 

ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتۆتە 37 تووشبوو، نۆ تووشبوویان چاکبوونەتەوە و کەسێکیش گیانی لەدەست داوە. وەزارەتی تەندروستی دەڵێت، دۆخی تەندروستیی زۆربەی تووشبووان جێگیرە و لەژێر چاودێریدان. وەزارەتی تەندروستی جەخت دەکاتەوە هاونیشتمانییان لە ماڵەکانیان بمێننەوە، پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن و بەرکەوتنیان لەگەڵ کەسانی دیکە کەم بکەنەوە. بۆ هەر بارێکی لەناکاو پەیوەندی بە هێڵی بەپەلەی 122 بکەن.