پشتگری بە شەرت ومەرجی پێکهاتەکانی کورد لە ئەلزۆرفی
"ڕەیین سەلام" ئەندامی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی عێراق ڕۆژی سێشەممە هەڵبژێردرانی عەدنان ئەلزۆرفی سەرۆکی فراکسیۆنی ئەلنەسر بۆ هەڵبژاردنەکانی دەوڵەتی تازەی پێرۆزبایی کرد بەڵام ڕاسپێری کردووە کردەوەگەلێک کەبوون بە هۆی سەرنەکەوتن وناکامی توفیق عەلاوی ئەنجام نەدات.
سەلام لە وتووێژ لەگەڵ ماڵپەڕی ئەلمەسلە گوتی: کوردەکان هیچ گرفتێکیان لەگەڵ کەسان نییە و ئێمە بە عەدنان ئەلزۆرفی پیرۆز بایی دەلین و بەئاواتین سەرکەوتوو بێت. سەلام لە بەرپرسی پێکهێنانی کابینەی تازە داوای کرد پارێزەری مافەکانی پارتەکان وگرووپەکەان بێت و بە گوێرەی یاسای لەگەڵیان دا هەڵ:س وکەوتێ بکات.
ئەندامی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی عێراق گوتی: وتووێژ و دانووستان لە سەرووی کردەوەکانی پارتە کوردەکانە و پێکهاتە کوردەکان بێتوو بزانن ئەو پێبەندی بەڕێوە بردنی دەستوورو پێکهێنانی هەمبەری و بەشداریی پارتەکانە لە دەستەڵات،پشتگری لێدەکەن.