وەزارەتی تەندروستی هه ریم: سێ توشبووی دیکە دەستنیشانکرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i379075-وەزارەتی_تەندروستی_هه_ریم_سێ_توشبووی_دیکە_دەستنیشانکرا
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت ، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان ، سێ تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە شاری ھەولێر دەستنیشانکرا، دەشڵێت “ژنێک و منداڵێک بەرکەوتەی تووشبووەکەی دوێنێن و پیاوێکیش پێشتر لە دەرەوەی وڵات گەڕاوەتەوە توشبووانی ئەمڕۆن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 03, 2020 13:10 Asia/Tehran
  • وەزارەتی تەندروستی هه ریم: سێ توشبووی دیکە دەستنیشانکرا

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت ، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان ، سێ تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە شاری ھەولێر دەستنیشانکرا، دەشڵێت “ژنێک و منداڵێک بەرکەوتەی تووشبووەکەی دوێنێن و پیاوێکیش پێشتر لە دەرەوەی وڵات گەڕاوەتەوە توشبووانی ئەمڕۆن.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ هەینی 3ی نیسانی 2020 لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، سێ تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکرا کە ژنێک و منداڵێک بەرکەوتەی تووشبووەکەی دوێنێن و پیاوێکیش پێشتر لە دەرەوەی وڵات گەڕاوەتەوە.

لە ئێستادا کۆی گشتی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان گەیشتە 204 هاووڵاتی و 62 توشبوو چاکبوونەتەوە و 2 حاڵەتی مردن-یش بەو ڤایرۆسە تۆمارکراوە .

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی لە کەرکوکیش ڕایدەگەیەنێت، بۆ ماوەی 72 کاتژمێر ڕێگەی هاتنەناوەوە و چوونەدەرەوە بۆ خێزانەکان دەکاتەوە.

بەپێی بەیاننامەیەک کە لەلایەن ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوکەوە بڵاوکرایەوە”لەسەر فەرمانی بارەگای پێشکەوتووی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان/کەرکوک، و بە هەماهەنگی لەگەڵ شانەی قەیران لە پارێزگەی کەرکوک، بڕیاردرا ڕێگە بکرێتەوە بۆ ئەو خێزانانەی لەنێو پارێزگەکەدا ڕێگەیان لێگیراوە لەگەڵ ئەو خێزانانەی خەڵکی پارێزگەکانی ترن و دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ شوێنی خۆیان”.

ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک لە کاتژمێر 6:00ی بەیانی 3ی نیسان و بۆ ماوەی تەنیا 72 کاتژمێر ڕێگەی پارێزگەکە دەکاتەوە، ئەوانەش کە دەچنە کەرکوک یان لە پارێزگەکە دەردەچن، وەک لە بەیانناکەدا ئاماژەی پێکراوە، لەلایەن تیمەکانی تەندروستی لە بازگە سەرەکییەکاندا پشکنینیان بۆ دەکرێت.

له‌ لێدوانێکی تایبه‌تدا بۆ کوردستان24، سامی جه‌لال، به‌ڕێوبه‌ری گشتی دیوان له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، رایگه‌یاند، مه‌رج نییه‌ دوای 72 کاتژمێره‌که‌، ئه‌و که‌سانه‌ی داوای مۆڵه‌تیان کردووه‌ و ره‌زامه‌ندی دراوه‌ نه‌توانن هاتوچۆ بکه‌ن.

سامی جه‌لال ئاشکراشیکرد، ئه‌مشه‌و کاتژمێر (12)ی شه‌و سیسته‌مه‌که‌ داده‌خرێت، واته‌ چیتر که‌س ناتوانێت داوای مۆڵه‌تی هاتووچۆ بکات به‌ ئۆنلاین، به‌ڵام وه‌زاره‌ت کار له‌سه‌ر ئه‌و فۆرمانه‌ ده‌کات، که‌ پێشکه‌ش کراوون و هه‌ر کاتێک وه‌ڵام درانه‌وه‌، هاووڵاتییه‌که‌ ده‌توانێت سوود له‌ ره‌زامه‌ندییه‌که‌ ببینێت و جوڵه‌ی خۆی بکات.

وەزیری تەندروستی هه ریمیش رایدەگەیەنێت، رۆژانە لە شار و شارۆچکەکانی ھەرێم پشکنین بۆ 700 کەس دەکرێت و تائێستا پشکنینی 190 کەس پۆزەتیڤ بووە و ھەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان.