ئاماری تووشبووان بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان سنووری 200 کەسی تێپەڕاند
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i379077-ئاماری_تووشبووان_بە_کۆرۆنا_لە_هەرێمی_کوردستان_سنووری_200_کەسی_تێپەڕاند
بە گوێرەی ڕاگەیاندراوەی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستانی عێراق لە دوایین کاژێرەکانی ئێوارەی پێنجشەممە ٢٥ حاڵەتی تازەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ٢٤ کاژێری ڕابردوو ناسێندراون و خەوێندراون و بەم چەشنە ژمارەی کەسانیک تووشی ڤایرووسی کۆرنا بوون لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان گەییشتە 201 کەس .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 03, 2020 13:13 Asia/Tehran
  • ئاماری تووشبووان بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان سنووری 200 کەسی تێپەڕاند

بە گوێرەی ڕاگەیاندراوەی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستانی عێراق لە دوایین کاژێرەکانی ئێوارەی پێنجشەممە ٢٥ حاڵەتی تازەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ٢٤ کاژێری ڕابردوو ناسێندراون و خەوێندراون و بەم چەشنە ژمارەی کەسانیک تووشی ڤایرووسی کۆرنا بوون لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان گەییشتە 201 کەس .

وەزارەتی تەندروستی هەرێم بڵاویکردەوە حەوت حاڵەت لە پارێزگای سلێمانی بەرکەوتەی توشبووی پێشوون.

هەروەها سێ منداڵ لە پارێزگای هەڵەبجە بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون، یەک لە قەزای دەربەندیخان بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین رایگەیاندوە، ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەکەینەوە بەوانەشی مۆڵەتی ڕێگەپێدانیان هەیە هه ینی لە کاتژمێر ٦ی بەیانی بۆ کاتژمێر ٦ی ئێوارە بە هەموو شێوەیەک هاتووچۆ قەدەغەیە، جگە لە ئۆتۆمبیلەکانی فریاگوزاریی."

بەڕێوەبەرایەتیەکە ئاماژەبەوەشکراوە، هەرکەسێک پابەند نەبێت دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێت و شۆفێرەکەشی دەستبەسەردەکرێ.

داواکاری گشتی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت پێویستە ھاوڵاتیان زیاتر پابەندی بەڕێنمایەکان بۆ بەرگرتن لەمەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دەڤەرەکەدا بن.

لەیاداشتێکدا داواکاری گشتی هەڵەبجە کە ئاڕاستەی ڕای گشتی شارەکەی کردووە، ئاماژە بەوە دەدات، ئێمە وەک فەرمانگەی داواکاری گشتی لەھەڵەبجە ھەر لەسەرەتای ڕاگەیاندنی قەدەغەی ھاتوچۆ لەنێو سنوری پارێزگای ھەڵەبجە بەھۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەپەیوەندی لەگەڵ ب.گ. تەندروستی شارەکەو سنورەکەدا بووین و لەم هەوڵەشمان بەردەوام دەبین.

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش بڕیاریدا بەگەڕخستنەوەو رێکخستنەوەی کاری ئۆرگانەکان لەچوارچێوەی پابەندی تەواو بە رێنماییە تەندروستییەکان و داوایکرد، پاڵپشت و ھاوکاری ھەنگاوەکانی دامەزراوەکانی حکومەت و کەرتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان بن لەم بوارەدا.