یازدە حاڵەتى نوێى کۆرۆنا لە هەولێرو سلێمانى و دهۆک و هەڵەبجە راگەیەنرا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (٩٢٧) پشکنین ئەنجام دراوە، (٦٢٢) هەولێر، (١٥٦) سلێمانی، (١٤٠) دهۆک، دەرەنجام (١١) تووشبووی نوێ تۆمارکرا.
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستانی عێراق گەیشتە (289) تووشبوو، لەنێویاندا (3) مردن هەیە و (110) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێریی پزیشکی دان.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تووشبوونی کەسێکی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانیش راگەیاند، کە ئافرەتێکە و دانیشتووی شارۆچکەی بازیانە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان داوا لە هاونیشتمانییان دەکات پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن و لە ماڵەکانیان بمێننەوە.
هه روه ها میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە ، بڕیاردراوه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له11ی ئه‌م مانگه‌وه تاوەکو 18ی مانگ درێژبکرێته‌وه.
ئاماژەی بەوەشداوە بڕیاردراوە کارئاسانیش بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و هاوڵاتییه عێراقییانەی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بکرێت که گیریانخواردوه‌و له‌کاتی گه‌ڕانه‌وه‌شیان که‌ره‌نتین بکرێن.
هەر بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە ، بڕیاردراوه قه‌ره‌بوی ئه‌و خێزانانه بکرێته‌وه به‌هۆی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه زیانیان به‌رکه‌وتوه.
ئەوەش لەکاتێکدایە،حکومەتی عێراق بۆ رێگری کردن لەکۆرۆنا و هەروەها بڵاونەبوونەەوەی ئه‌و ڤایرۆسه، له 17ی ئازاری ئه‌مساڵه‌وه، به‌چه‌ند قۆناغێک قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی تا 11ی ئه‌م مانگه راگه‌یاند.