یەکێتی پێشوازی لە راگەیێندراوەکەی نێچیرڤان بارزانی لەبارەی مستەفا کازمییەوە دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i379338-یەکێتی_پێشوازی_لە_راگەیێندراوەکەی_نێچیرڤان_بارزانی_لەبارەی_مستەفا_کازمییەوە_دەکات
یەکێتی نیشتمانی کوردستانی عێراق پێشوازی لە راگەیێندراوەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی بەربژێرکردنی مستەفا کازمی بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 09, 2020 03:25 Asia/Tehran
  • یەکێتی پێشوازی لە راگەیێندراوەکەی نێچیرڤان بارزانی لەبارەی مستەفا کازمییەوە دەکات

یەکێتی نیشتمانی کوردستانی عێراق پێشوازی لە راگەیێندراوەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی بەربژێرکردنی مستەفا کازمی بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەکات.

بەپێی راپۆری کەناڵی ڕووداو، مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەبارەی بەربژێرکردنی مستەفا کازمی بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند،  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیوەندی بە لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی کردووە و بە راوێژ لەنێوان هەردوولا و دوای گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، لە راگەیێنراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستاندا پشتگیری لە کازمی کراوە.

مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتی ئاماژەی بەوە کردووە، لە چەند رۆژی رابردوودا مستەفا کازمی، پەیوەندی بە لاهور شێخ جەنگیەوە کردووە، داوای پشتیوانی لێکردووە، یەکێتیش بانگهێشتی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەکات بۆ کۆبونەوەیەکی فراوان بەمەبەستی یەکخستنی هەڵوێستەکان.

 مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتی  جەختی لەوە کردووەتەوە، لە کۆبوونەوەی رابردووی مەکتەبی سیاسیدا پێشوازی لە بەربژێرکردنی کازمی کراوە و بە دۆستی کوردی دەزانن، کازمی بەڵێنی داوە ئەگەر متمانەی پێبدرێت بۆ بوونە سەرۆکوەزیران، ئەوا ئەو مافانەی کورد دەپارێزێت کە لە دەستووری عێراقدا هاتووە و گەشە بە پەیوەندییەکان دەدات.