تازەترین جم و جوڵی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i380847-تازەترین_جم_و_جوڵی_سیاسیی_یەکێتیی_نیشتیمانیی_کوردستانی_عێراق
یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بەمەبەستی پتەوترکردنەوەی پەیوەندییەکانی و دروستکردنی کۆدەنگی دوای رووداوەکەی 7ی ئایاری پەرلەمانی کوردستان، سەردانی چەند لایەنێکی سیاسی دەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 12, 2020 10:51 Asia/Tehran
  • تازەترین جم و جوڵی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی عێراق

یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بەمەبەستی پتەوترکردنەوەی پەیوەندییەکانی و دروستکردنی کۆدەنگی دوای رووداوەکەی 7ی ئایاری پەرلەمانی کوردستان، سەردانی چەند لایەنێکی سیاسی دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی وێستگەنیوزەوە، وا بڕیارە ئەمڕۆ وەفدی باڵای یەکێتی سەردانی گوندی گوڵەخانە بکەن بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ «محەمەد حاجی مەحمود»، سکرتێری پارتی سۆشیالیست دیموکراتی کوردستان، پاش ئەوەش سەردانی یەکگرتووی ئیسلامی و ئینجا سەردانی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بکەن.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەکی مەکتەبی سیاسی یەکێتییەوە بڵاو بوونەتەوە، مەبەستی یەکێتی لەم سەردانانە بۆ باشکردنی پەیوەندییەکانیەتی لەگەڵ لایەنەکان و، پاشان بەنیازە هەوڵی دروستکردنی کۆدەنگی بدات دوای ئەو رووداوەی رۆژی ٧ی ئایار لەپەرلەمانی کوردستان روویدا و تیایدا بەزۆرینەی دەنگی پەرلەمانتارانی پارتی و پێکهاتەکان پارێزبەندی لەسۆران عومەر پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی وەرگیرایەوە.

بەم پێیە وەک لە ڕاپۆرتەکەدا باسی کراوە یەکێتی نیشتیمانی بەنیازە رێ لەدروستبوونی تاکڕەوی لەلایەن هەندێک لایەنی سیاسییەوە بگرێت.