ڕاوێژی سەرکونسولی ئێران لە سلێمانی لەگەڵ سکرتێری گشتیی پارتی سۆشیالیست دیموکراتی کوردستان
May 12, 2020 15:43 Asia/Tehran
سەرکونسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانیی و سکرتێری گشتیی پارتی سۆشیالیست دیموکراتی کوردستانی عێراق لە بارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و ئاڵوگۆڕەکانی ناوچەکە دیدارو وتووێژیان کرد.
لە دیداری شەوی سێ شەممەی نێوان «مەھدی شوشتەری» سەرکونسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسلێمانیی و«موحەممەد حاجی مەحمود» سکرتێری گشتیی پارتی سۆشیالیست دیموکراتی کوردستانی عێراق ، ھەردووک لا سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی عێراقی دوای پێکھاتنی کابینەی تازە، پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستانی عێراق لەگەڵ بەغدا، ئاڵوگۆڕە نێوخۆییەکانی ھەرێمی کوردستان و پەیوەندیی دوو قۆڵیی تاران و بەغدا وتووێژیان کردو بیروڕایان گۆڕییەوە.
پەرلەمانی عێراق سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنج شەممە نۆھەمی مای بە زۆرینەی دەنگەوە متمانەی بە کابینە پێشنیار کراوەکەی «موستەفاکازمی» بەخشی.