سه‌باح به‌رزنجی: ئه‌وه‌ی له کوردستان هه‌یه ده‌سه‌ڵاته نه‌ک حکومه‌ت
دکتۆر سه‌باح به‌رزنجی که‌سایه‌تیی ئیسلامی و پەڕله‌مانتاری پێشووی کۆمه‌ڵی ئیسلامی له پەڕەی خۆی له فهیسبوووک دا نووسیویه‌تی: ئەگەر سه‌یرێکی ڕابردوو بکه‌ین بۆمان ده‌رده‌که‌وێت گەده‌سه‌ڵات جیاوازه له حکومه‌ت و ده‌وڵه‌تداری.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی ھیوای کوردەوە، دکتۆرسهباح به‌رزنجی که‌سایه‌تییه‌کی ئیسلامی و ئه‌ندامێکی خولی پێشوتری په‌رله‌مانی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە: ئه‌وه‌ی له کوردستان بوونی هه‌یه ده‌سه‌ڵاته نه‌ک حکومه‌ت، که ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ش رۆژ به رۆژ ڕەوایەتی و مه‌شروعیه‌تی نامێنێت. بۆ دڵنیاییش ئەگەر سه‌یری ڕابردوو بکه‌ین بۆمان ده‌رده‌که‌وێت کە ده‌سه‌ڵات جیاوازه له حکومه‌ت و ده‌وڵه‌تداری.
ناوبراو باسی له‌وه‌شکردووه کە: ئه‌وه‌ی له کوردستان بوونی هه‌یه ده‌سه‌ڵاته نه‌ک حکومه‌ت، ده‌سه‌ڵاته‌که‌ش به هۆی ناکارایی و نادادگه‌ریی و خۆره‌ی حیزبایه‌تیه‌وه ڕۆژ به‌ڕۆژ ڕەوایەتی و مه‌شروعییه‌تی نامێنێت.
سه‌باح به‌رزنجی ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردووه، دڵسۆز ئه‌و که‌سه‌یه ئه‌م ڕاستییه تاڵه به ده‌سه‌ڵات بڵێت نه‌ک مەرایی و خونکییان بۆ بکات، چونکه بەداخەوە که دۆخەکە گۆڕا مەرایی کارانیش به دوای پارووی چه‌ورتر و ئاغای تازه‌دا ده‌گه‌ڕێن.