-
باڵوێزی ئێران: بەرجام هیچ بەدیلێکی بۆ نییە،بووژاندنەوەی بە سوودی هەمووانە
حوزهیران 26, 2024 06:42باڵوێز و نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشدا سەبارەت بە جێبەجێکردنی بڕیارنامەی ٢٢٣١ بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش ناسراو بە بەرجام وتی: زەخت و گوشار، ترساندن، هەڕەشەو گوڕەشە و بەرەنگاربوونەوە ڕێگاچارە نییە و لە ئاکامدا هەر چەقبەستوویی بەدواوە دەبێ. تەنیا بژاردەی پراکتیکاڵ بۆ بووژاندنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران، وتووێژ و هاوکاریی بنیاتنەری سادقانەیە.
-
یەکێتی ئوروپا: پێبەندی ڕێکاری دیپلۆماتیکین سەبارەت بە دۆسییەی ئەتۆمیی ئێران و دەسپێکردنەوەی ڕێککەوتننامەی ناڤۆکی
ئادار 07, 2024 11:30باڵوێز و نوێنەری هەمیشەی یەکێتی ئوروپا لای ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی جێگیر لە ڤیەننا لە دانیشتنی وەرزانەی ئەنجومەنی حوکمدەران، وتی کە ئەو یەکێتییە هەروا پێبەندە بە جێبەجێکرانی ڕێککەوتننامەی ساڵی١٣٩٤ی هەتاوی و ڕێکاری دیپلۆماتیک بۆ چارەسەریی پرسە چاودێرییەکانی ئێران.
-
پانزەھەمین خولی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشت لە بارەی بەرجام و ئێرانەوە بەڕێوە چوو
تهمووز 07, 2023 19:51ڕۆژی پێنج شەممە پانزەھەمین خولی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشت لە بارەی بەرجام و ئێرانەوە بەڕێوە چوو.
-
دانوستانی چڕوپڕی «مۆرا» لەگەڵ لایەنی ئێرانی لە بارەی بەرجامەوە
حوزهیران 23, 2023 14:40ڕۆژی چوارشەممە، جێگری بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر باسی وتووێژە چڕو پڕەکانی لەگەڵ «عەلی باقری» یاریدەری سیاسیی وەزیری دەرەوەی ئێرانی کرد.
-
پەیوەندیی تەلەفۆنیی ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لەگەڵ جۆزێپ بورێڵ
May 09, 2023 13:25لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا «حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران و «جۆزێپ بۆرێڵ» بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا، دوایین پێشهاتەکانی پەیوەست بە پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەورووپا، وتووێژی نێوان ئێران و ئەورووپا و ڕووداوەکانی ئۆکرانیا تاوتوێ کران.
-
ڕاپۆرتی توییتەری «ئەمیر عەبدوڵڵاهیان» لەبارەی دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا
نیسان 08, 2023 06:08وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند:سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و ڕێککەوتنی ئەم دواییەی تاران و ڕیاز، دۆخی ئۆکرانیا، پرسە ناوچەییەکان و هەڵگیرانی سزاو بایکۆتەکان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بیروڕای گۆڕیوەتەوە.
-
ئەمیرعەبدوڵڵاهیان: هاوکاریی نێوان ئێران و ئاژانس بەردەوامە
ئادار 31, 2023 10:10وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: هاوکاریی نێوان ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی و گەڕانەوەی هەموو لایەنەکان بۆ بەڵێنەکانیان لە ڕێککەوتننامەی بەرجام هێشتا لە بەرنامەی کاردایە.
-
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان: بەرجام لەو بابەتانەی دانوستان لەگەڵ ڕووسیایە
ئادار 29, 2023 07:37وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: له گەڵ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا پرسی بەرجام تاووتوێ دەکات.
-
کەمالوەندی:ئێران بەپێی پازدە ڕاپۆرتی ئاژانس بچوکترین لاڕێیی نەبوە لەڕێبازی بەڵێنەکانی
ئادار 15, 2023 07:51وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکیی ئێران وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئێران بەپێی پازدە ڕاپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناڤۆکی بچوکترین لادانی نەبووە لە ڕێبازی بەڵێنەکانی، پێشی داگرت کە پیتاندنی لە سەداشەستی یۆرانیۆم لە فۆڕدۆ وڵامێک بوو بە بڕیارنامەکەی پێشووی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانس.
-
ئولیانۆف: سەفەری گرۆسی بۆ تاران، تەواو بنیاتنەر بوو
ئادار 07, 2023 09:31نوێنەری ڕووسیا لە دانوستانەکانی ڤییەنا بە ئاماژە بەوەی کە سەفەری گرۆسی بۆ تاران تەواو بنیاتنەر بوو وتی ترۆئیکای ئەورووپایی و ئەمریکا ئامادەی بڕیاردان بۆ گەڕانەوە بۆ لای ڕێکەوتنی ئەتۆمئیی ئێران نین.