دوایین ئاماری کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاند، 259 توشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون و 358 توشبووش چاکبوونه‌ته‌وه و 14 توشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، له دوێنێوه سێ هه‌زار و 640 پشکنینی نوێی کۆرۆنا کراون، که 827 له هه‌ولێر، 468 له سلێمانی، دوو هه‌زار و 265 له دهۆک، 20 له هه‌ڵه‌بجه، 45 له گه‌رمیان، 15 له راپه‌ڕین بوون، 259 توشبووش ده‌ستنیشانکراون، که 39 له هه‌ولێر، 62 له سلێمانی، 139 له دهۆک، 6 له هه‌ڵه‌بجه، 12 له گه‌رمیان و یه‌ک توشبووش له راپه‌ڕین بووه.
له دوێنێوه 385 توشبوو چاکبونه‌ته‌وه و کۆرۆنایان په‌ڕاندوه، که 102 له هه‌ولێر، 13 له سلێمانی، 245 له دهۆک، 9 له هه‌ڵه‌بجه، 16 له گه‌رمیان بوون
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردوه، له دوێنێوه 385 توشبو چاکبونه‌ته‌وه و کۆرۆنایان په‌ڕاندوه، که 102 له هه‌ولێر، 13 له سلێمانی، 245 له دهۆک، 9 له هه‌ڵه‌بجه، 16 له گه‌رمیان بون، هاوکات 14 نه‌خۆش گیانیان له‌ده‌ستداوه، که 4 که‌س له هه‌ولێر، 3 که‌س له سلێمانی، یه‌ک که‌س له دهۆک و یه‌ک که‌س له گه‌رمیان و 5 که‌سیش له راپه‌ڕین بون.به‌پێی ئاماره‌کانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، تا ئێستا 806 هه‌زار و 166 پشکنینی کۆرۆنا کراون، 95 هه‌زار و 897 توشبوی کۆرۆنا تۆمارکراون، 59 هه‌زار و 626 توشبو چاکبونه‌ته‌وه و 33 هه‌زار و 153 توشبوش له‌ژێر چاره‌سه‌ردان، تا ئێستاش سێ هه‌زار و 118 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.