مستەفا کازمی بەمزوانە سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات
نیسان 05, 2021 10:50 Asia/Tehran
مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌مزووانه سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات و سه‌باره‌ت به قۆناغی داهاتووی عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی هه‌رێمی کوردستان گفتوگۆ ده‌کات.
مسته‌فا کازمی، له‌میانی چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت ڕایگه‌یاند، "بۆ قسه‌کردن له‌باره‌ی قۆناغی داهاتووی عێراق که له‌به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت نزیکده‌بینه‌وه، سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌که‌م".
له‌باره‌ی تێپه‌ڕاندنی بودجه‌ی عێراق و پشکی کورد له بودجه‌که کازمی ده‌ڵێت " پێویسته رۆڵی سەرۆکی پەرلەمان و هەردوو جێگرەکەشی لەبیر نه‌که‌ین، شاندی دانوستاندکاری هەرێمیش بە درێژایی سێ مانگ دانوستاندنی کرد لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان و سێ سەرۆکایەتییەکە بۆ گەیشتن بەو دەقەی کە پەرلەمان پەسەندی کرد".
سەرپەیڤ