بڕیاری وەزارەتی ئەوقافی ھەرێم لەبارەی بەرێوەچوونی شەوانی قەدر لە مزگەوتەکاندا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i395925-بڕیاری_وەزارەتی_ئەوقافی_ھەرێم_لەبارەی_بەرێوەچوونی_شەوانی_قەدر_لە_مزگەوتەکاندا
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک بڕیاری لەبارەی شەوانی قەدرەوەدا، بەوپێیەش بۆ یادکردنەوەی شەوی قەدر لە کاتژمێر 12 تاوەکو نوێژی بەیانی دەرگای مزگەوتەکان کراوە دەبن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 01, 2021 04:00 Asia/Tehran
  • بڕیاری وەزارەتی ئەوقافی ھەرێم لەبارەی بەرێوەچوونی شەوانی قەدر لە مزگەوتەکاندا

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک بڕیاری لەبارەی شەوانی قەدرەوەدا، بەوپێیەش بۆ یادکردنەوەی شەوی قەدر لە کاتژمێر 12 تاوەکو نوێژی بەیانی دەرگای مزگەوتەکان کراوە دەبن.

بە پێی ھەواڵی میدیاکانی ھەرێم ، لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی ئەوقافدا هاتووە، ” شەوی قەدری پیرۆز لەکاتژمێر ١٢ی  شەو تاکو  ئەنجامدانی نوێژی بەیانی مزگەوتەکان کراوە دەبن”.

سەبارەت بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی پێویستکراوە لەسەر نوێژخوێنان ماسک ببەستن و لەماڵەوە دەسنوێژ ھەڵگرن، هەروەها دەبێت سەرجەمیان بەرماڵی خۆیان پێبێت، نێوان هەموو دوو نوێژخوێنێکیش لەنێوان مەتر و نیوێک بۆ دوو مەتربێت.

یەکێکی دیکە لە ڕێکارەکان کە دەبێت لە هەر مزگەوتێکدا جێبەجێنەکرێت، دەبێت هیچ خواردن و خواردنەوەیەک پێشکەش نەکرێت.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە لەکاتی بوونى سەرپێچی، دەسەڵات دەدرێتە ئەوقافەکان بۆ جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی کارگێری و یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران.

سەبارەت بە دەزگاکانی ڕاگەیاندن هاتووە، ” دەزگاکانی ڕاگەیاندن دوای (ڕێپێدانی ئەوقافی پارێزگا) دەتوانن ڕوماڵی شەوی قەدر لە مزگەوتەکان بکەن”.