ئەمڕۆ بەیانیی : فڕۆکەکانی تورکیا سنوری ئامێدییان بۆردومانکرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i398309-ئەمڕۆ_بەیانیی_فڕۆکەکانی_تورکیا_سنوری_ئامێدییان_بۆردومانکرد
بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەکانی تورکیا بەچڕی سنوری زناری کێستە و گوندەکانی هرور و چەلکێ موسڵمانانیان لەسنوری قەزای ئامێدی بۆردومانکرد و تائێستا زیانە گیانی و ژینگەییەکان نەزانراون، بەڵام بۆردومانەکە ترس و دڵەڕاوکێی دروستکردوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 05, 2021 09:23 Asia/Tehran
  • ئەمڕۆ بەیانیی : فڕۆکەکانی تورکیا سنوری ئامێدییان بۆردومانکرد

بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەکانی تورکیا بەچڕی سنوری زناری کێستە و گوندەکانی هرور و چەلکێ موسڵمانانیان لەسنوری قەزای ئامێدی بۆردومانکرد و تائێستا زیانە گیانی و ژینگەییەکان نەزانراون، بەڵام بۆردومانەکە ترس و دڵەڕاوکێی دروستکردوە.

بە گوێرەی هەواڵێکی میدیای خەندان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەکانی تورکیا  بەچڕی زناری کێستە و گوندەکانی هرور و چەلکێ موسڵمانانیان لەسنوری قەزای ئامێدی بۆردومانکرد و تائێستا زیانەکان نەزانراون، بەڵام بۆردومانەکە ترسی لای خەڵکی گوندەکە دروستکردوە.

 ئاماژەی بەوەشکرد، شەوی رابردو دو هێلیکۆپتەری سەربازیی تورکیا سێجار گوندی چەلکێ موسڵمانانیان بۆردومانکردوە و یەکێک لەو شوێنانەی بۆردومانکراوە گۆڕستانی گوندەکە بووە.

لە 23-04-2021 سوپای تورکیا ئۆپراسیۆنی ئاسمانی و زەوینی بۆ سەر ناوچەکانی ئاڤاشین، زاپ، مەتین و حەفتانین بۆ سەر گەریلاکانی پەکەکە دەستپێکردوە و بەهۆیەوە زیانێکی زۆر بەر گوندنشینانی سنورەکە کەوتووە و چەند گوندێک چۆڵکراون.