هەرێمی کوردستانی عێراق مانگانە مووچە بە ٢٠ هەزار هێزی سووری دەدا
غالب محەممەد، نوێنەر لە پەرلەمانی عێراق، ئیدیعای کرد، حکومەتی هەرێمی کوردستان مانگانە مووچە بە بیست هەزار هێزی سووری، دەدا.
غالب محەممەد پەرلەمانتاری عێراق پێشنیاری کردووە لەبری پێدانی مووچە بەو هێزانە، کە ئاماژەیە بۆ هێزی پێشمەرگەی "رۆژ"، ٢٠ هەزار گەنجی گرێبەست و خۆبەخش و دەرچووی زانکۆ کە ساڵانێکە خزمەتی خەڵک و ناوچەکەیان کردووە، جێیان بگرنەوە.
وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاندووە، ئەو هێزانە لە دەرەوەی چوارچێوەی یاسایی و دەستووری هێزە چەکدارەکانی عێراقن و ڕەگەزنامەی عێراقییان نییە؛ بۆیە بەغدا پارەی هێزێک قبوڵ ناکات کە لەلایەن ڕێکخراوی فەرمی وەزارەتی پێشمەرگە یان دامەزراوە ئەمنییەکانەوە پشت راست نەکراوەتەوە.
بەرپرسانی فەرمیی هەرێمی کوردستان و فەرماندە سەربازییەکانیش ڕایانگەیاندووە کە ئەو هێزانە بەشێکن لە هەیکەلی ئەمنی و بەرگریی هەرێم و هەروەها لە شەڕی داعشدا زیانی گیانییان بەرکەوتووە؛ بۆیە پرسی بڕینی مووچەکانیان جگە لە لایەنی دراڤیی، بە ڕەهەندی ئەمنی و سیاسیش دادەنرێت.