نوێنەری پارتی دیموکرات لە پەرلەمانی عێراق: تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک لە نێوان پارتی و یەکێتی لەسەر کاندیدی سەرۆک کۆماری عێراق نەکراوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i409070-نوێنەری_پارتی_دیموکرات_لە_پەرلەمانی_عێراق_تا_ئێستا_هیچ_ڕێککەوتنێک_لە_نێوان_پارتی_و_یەکێتی_لەسەر_کاندیدی_سەرۆک_کۆماری_عێراق_نەکراوە
 نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، وتی: "تا ئێستا هیچ رێککەوتنێک لە نێوان پارتی دیموکرات و یەکیەتی نیشتمانی لەسەر کاندیدی سەرۆکایەتی عێراق نەکراوە، بەڵام گفتوگۆکانی نێوان ئەو دوو لایەنە بەردەوام دەبن”.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 23, 2022 09:08 Asia/Tehran
  • نوێنەری پارتی دیموکرات لە پەرلەمانی عێراق: تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک لە نێوان پارتی و یەکێتی لەسەر کاندیدی سەرۆک کۆماری عێراق نەکراوە

 نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، وتی: "تا ئێستا هیچ رێککەوتنێک لە نێوان پارتی دیموکرات و یەکیەتی نیشتمانی لەسەر کاندیدی سەرۆکایەتی عێراق نەکراوە، بەڵام گفتوگۆکانی نێوان ئەو دوو لایەنە بەردەوام دەبن”.

 مەحما خەلیل خەلیل لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی "ئەلمەعلومە"، ڕایگەیاند کە تا ئێستا هەردوو حیزبی پارتی و یەکێتی نەگەیشتوونەتە ئەنجامێکی کۆتایی و کۆدەنگی لەسەر کاندیدی سەرۆک کۆماری عێراق،  گفتوگۆش لە نێوانیاندا بۆ گەیشتن بە لێکتێگەیشتنێکی هاوبەش لەسەر مافەکانیان لە دەستووری عێراقدا  بەردەوامە.

خەلیل ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: هه‌ردوو لایه‌نی پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتمانی زیاتر له‌ یه‌ک کاندیدیان بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌یه‌، که‌ ئه‌گه‌ر له‌ دانوستانه‌کانی ئێستادا له‌سه‌ری رێکنه‌که‌ون ئه‌و بەربژێرانە دەناسێنن .