عەبدولسەتار مەجید:بڕیارەکەی کاک بافڵ جێی دەستخۆشی و پشتیوانییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i413776-عەبدولسەتار_مەجید_بڕیارەکەی_کاک_بافڵ_جێی_دەستخۆشی_و_پشتیوانییە
«عەبدولستار مەجید» سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی کوردستان پشتیوانیی خۆی بۆ بڕیارەکەی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەمەڕ داخستنی ئەو شوێنانەی کە لەگەڵ دابونەریتی کوردەواریدا یەکناگرنەوە،دەربڕی و رایگەیاند: بڕیارەکەی کاک بافڵ بۆ داخستنی یانە شەوانەکانی سەرچنار و شوێنەکانی لادان، جێی دەستخۆشی و پشتیوانییە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 23, 2022 13:48 Asia/Tehran
  •  عەبدولسەتار مەجید:بڕیارەکەی کاک بافڵ جێی دەستخۆشی و پشتیوانییە

«عەبدولستار مەجید» سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی کوردستان پشتیوانیی خۆی بۆ بڕیارەکەی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەمەڕ داخستنی ئەو شوێنانەی کە لەگەڵ دابونەریتی کوردەواریدا یەکناگرنەوە،دەربڕی و رایگەیاند: بڕیارەکەی کاک بافڵ بۆ داخستنی یانە شەوانەکانی سەرچنار و شوێنەکانی لادان، جێی دەستخۆشی و پشتیوانییە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، «عەبدولستار مەجید» ڕۆژی هەینی لە پەیامێکدا جەختی لەوە کردەوە کە، داوا دەکات، بڕیارەکە هەموو ئەو شوێنانەی دیکەش بگرێتەوە کە بوونەتە سەرچاوەی بەدرەوشتی و تاوان، بەتایبەتیش قومارخانەکان.

سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی کوردستان جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، تەنیا شتێک ئەم گەلە دەپارێزێت، ئەویش پارێزگاری کردن لە بنەما ئەخلاقییەکان و پابەند بوون بە دینەکەمانەە کە مایەی شانازیی و هەبوونمانە.

«عەبدولستار مەجید» وتووشیەتی: پێویستە داخستنەکە یەکجاریی بێ و جارێکی دیکە و لەژیر هیچ فشار و پاساوێکدا رێگە بە کردنەوەیان نەدرێت، لە هەمووشی گرینگتر لەپێش هەمویانەوە دەست ببرێت بۆ داخستنی ئەو جێگە پیس و پڕلە تاوان و لادانانەی کە دەوترێت هەندێک دەستڕۆیشتووی لەپشتە.

جێگای ئاماژەیە، شەوی رابردو «بافڵ جەلال تاڵەبانی»، سەرۆكی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان بڕیاری دا هەموو ئەو شوێنانەی سلێمانی دابخرێن كە دوورن لە ئایین، ئاكار و رەوشتی بەرزی كۆمەڵگەی كوردی بە تایبەت ئەو گەڕەكانەی لە شوێنێكی گەشتیارییەوە بوونەتە شوێنێكی نامۆ و نەخوازراوی كۆمەڵگا.