وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق: لەسەر دوو بنەما ئامادەی ڕێککەوتنن لەگەڵ بەغدا
جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاندووە: لەسەر دوو بنەما بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی ناوەندیی بەغدا ئامادەن.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستانی عێراق، «جوتیار عادل» وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق رایگهیاندووه، کابینەی نۆیەم هەر لە سەرەتای دەست بەکاربوونییەوە، پەیوەندییەکانی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵیی عێراق بەردەوام کردووە و شاندەکانی هەرێم چەندین جار سەردانی بەغدایان کردوە و چەندین لیژنە بۆ کۆمەڵێک بابەتی وەک پڕۆژەیاسای بودجەی 2023ی عێراق و دۆسییەی نەوت و چاودێریی دارایی پێکهێنراون و هەماهەنگی لەنێوان هەردو دیوانی چاودێریی دارایی حکومەتی هەرێم و فیدراڵدا هەیە.
«جوتیار عادڵ» جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، لە سەر دووبنەما سوورین لهسهر رێککهوتن لەگەڵ بەغداو بنهمای رێککهوتنیش یهکلایی بووهتهوه که دهستور و رێککهوتنی سیاسییه که کوتله سیاسیهکان له چوارچێوهی حکومهتی سودانی رێککهوتنیان لە سەر کردووەو له پهرلهمانیش دا دهنگی لهسهردراوە.
ئاماژهی بهوهشکردووه، دوایین سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا پێش سەری ساڵی نووێ بوە و ئێستاش ئامادەین هەرکاتێک پێویست بکات سەردانی بەغدا بکەین و چاوەڕێی ئەوەین کاتێک دابنرێت بۆ ئەوەی پێکەوە کۆببینەوە و گفتوگۆ لەسەر بابەتە گرنگەکان بکەین، لەگەڵ کۆمەڵێک بابەتی تر کە پەیوەستن بە ناوچە کوردنشینەکانی ژێر دەستەڵاتی حکومەتی ناوەندی و بابەتی پێشمەرگە.