ئەندامێکی نەوەی نوێ: بەڵگەی ناسنامەیی دەنگدەران لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پارلەمانی کوردستان ساختەیە
کانونی دوھەم 25, 2023 12:54 Asia/Tehran
ئەندامێکی بزووتنەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند کارتی ناسنامەیی دەنگدەرەکانی پرۆسەی هەڵبژاردنی پارلەمانی کوردستان ساختەیە.
سەلاح داود لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەری بەغدادیەوم وتی: بەڵگەنامە ناسنامەیەکانی دەنگدەرەکانی پارلمانی هەرێمی کوردستان ساختەیەو بەهەزاران کەس لە خەڵکی سوریاو تورک و هاووڵاتی دەرەکی وەک دەنگدەر بەئاراستەی بەررژەوەندی پارتە دەسەڵاتدارەکانی هەرێم ناونوسیان کردوە.
سەلاح داود وێڕای دەربڕینی ئەوەی کە کومسیۆنی هەڵبژاردنی کوردستان سەربە پارتە دەسەڵاتدارەکانی هەرێمی کوردستان و ئامێرێک لەدەستی ئەوان دایە، خوازیاری هەڵبژاردنی سەرلەنوێی ئەندامانی کومسیۆنی هەڵبژاردنی هەرێم و سەرنج دانی وردی کارتی ناسنامەکان و لێکۆڵینەوە لەسەر پێشینەی دەنگدەران بوو.