ئۆپەراسیۆنی مووشەکیی سپای ئێران دژ بە تیرۆریستەکانی موساد و داعش- وێنە + ڤیدیۆ
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i424482-ئۆپەراسیۆنی_مووشەکیی_سپای_ئێران_دژ_بە_تیرۆریستەکانی_موساد_و_داعش_وێنە_ڤیدیۆ
سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند بنکە سیخوڕییەکان و شوێنی کۆبوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکانی دژ بە ئێران لە کوردستانی عێراق و هەروەها بنکەی تیرۆریستانی تورکستانی لە سوریای بە مووشەکی بالستیک داوەتە بەر هێرش.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 16, 2024 11:50 Asia/Tehran

سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند بنکە سیخوڕییەکان و شوێنی کۆبوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکانی دژ بە ئێران لە کوردستانی عێراق و هەروەها بنکەی تیرۆریستانی تورکستانی لە سوریای بە مووشەکی بالستیک داوەتە بەر هێرش.

سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند هێرشی کردۆتە سەر بنکەی سیخوڕیی ئیسراییل لە هەرێمی کوردستانی عێراق و هەروەها بنکەی تیرۆریستانی داعش لە سوریا. 

سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە بەیاننامەیەکدا بە ناوبردنی ڕێکخراوی سیخوڕیی ئیسراییل (موساد) ڕایگەیاند: دواساتەکانی شەوی رابردوو مووشەکی بالستیکمان بۆ تیابردنی بنکە سیخوڕییەکان و شوێنی کۆبوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکانی دژ بە ئێران لەو ناوچەیەدا بەکارهێنا. 

سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند کە بنکە سیخوڕییەکان و شوێنی کۆبوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکانی دژ بە ئێرانی لە نزیکی شاری هەولێر لە باکووری عێراق بە مووشەکی بالستیک پێکاوە و هەروەها لە بەیاننامەکەی سپای پاسداراندا هاتووە کە بنکەی گرووپی تیرۆریستیی - تەکفیریی تورکستانی لە ناوچەی "جبل السماق"ی سوریایش وەبەر هێرشی مووشەکی بالستیک کەوتووە و بنکەی سەرەکیی حزبی تورکستانی لەم هێرشەدا تیاچووە. 


چەن وێنەیەک لەو ئۆپەراسیۆنە: