-
هێرشی قورس بۆ سەر بنکەی ترۆریستان لە باکووری عێراق
تهمووز 18, 2026 16:22بنکەی گرووپە تیرۆریست و جیایی خوازەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق کرایە ئامانجی هێرشی درۆنی
-
درێژەی وەڵامی توندی سپا ؛ هێرش بۆسەر ئامانجە سەربازییەکانی ئەمریکا لە کوەیت بەحرەین و ئەردەن
تهمووز 18, 2026 16:15سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕایگەیاند کە لە کاردانەوە بە دەستدرێژی ئەمریکا، ناوەند و بنکە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە لە کوەیت، بەحرەین و ئوردن بە هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کراوەنەتە ئامانج و ئەم ئۆپەراسیۆنانە تا ڕاوەستانی دەستدرێژییەکە بەردەوام دەبن.
-
شەرمەزارکردنی تۆمەتلێدانی ئینگلیز لە هێزەکانی بەرگریکاری ئێرانی ئیسلامی
تهمووز 14, 2026 15:20وەزارەتی دەرەوەی ئێران کردەوەی دوژمنکارانەی حکومەتی بەریتانیا سەبارەت بە وەسفکردنی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وەکوو مەترسییەک لە چوارچێوی یاسای ئاسایشی نیشتمانیی ئەم وڵاتەی شەرمەزار کرد و ئەوەی بە کردەوەیەکی نادرووست، نابەرپرسیارانە و دژ بە یاسا و ڕێسا بنەڕەتییەکانی مافە نێودەوڵەتیەکان لەوان پرەنسیپی یەکسانی و یەک ئاست بوونی سەروەریی حکومەتەکان و یاسای خۆوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتان دەزانێ.
-
وەڵامی کوشندەی سپا و ئەرتەشی ئێران بە دەسدرێژییەکانی ئەمریکا
تهمووز 14, 2026 15:10سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: دوابەدوای شەڕاشۆیی و دەستدرێژییە بێبڕانەوەکانی ئەمریکا بۆ سەر وڵاتەکەمان، دوو سوپەر تانکەری سەرپێچیکار، کە لەلایەن ئەمریکاوە فریو درابوون و بە کوژاندنەوەی سیستەمی کەشتیوانیی خۆیان و پشتگوێخستنی هوشدارە دووبارەبووەکانی ناوەندی کۆنترۆڵی ئاسایشی گەرووی هورموز، گەمیوانیی لەم ئاوەڕێیەیان خستە مەترسییەوە و بە ڕێگای مینڕێژکراودا تێپەڕین، تەقەیان لێکرا و پەکیان کەوت.
-
سپا : هێرشمان کردە سەر 85 خاڵ لە دامەزراوە گرینگە سەربازییەکانی ئەمریکا
تهمووز 08, 2026 17:02سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە وەڵام بە دەسدرێژی ئەمریکا، هێرشی کردە سەر 85 خاڵ لە دامەزراوە گرینگە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچە دا.
-
فەرماندەی هێزی دەریایی سپا: تۆڵەی ئیلاهی لە ئەمریکای ترۆریست و ڕژێمی ناڕەوای زایۆنی دوور نییە
تهمووز 04, 2026 20:15فەرماندەی هێزی دەریایی سپا لە پەیامێکدا وتی : من و هەموو خەباتکارانی دەریا دڵی هێزی دەریایی سپا و پارێزەرانی گەرووی ئیستراتژیکی هورمز لە گەڵ خودای خۆمان پەیمان دەبەستین کە بە پەیڕەوی کردن لە ئارمانجی شەهیدان ، ڕێگای ڕابەری شەهیدی ئومەت بە هێزمەندی و خۆڕاگرییەوە درێژە پێی بدەین وتۆڵەی ئیلاهی لە ئەمریکای تڕوڕیست و ڕژیمی ناڕەوای زایونی زۆر دوور نییە
-
وەڵامی کوشندەی ئێران بەرامبەر بە دەسدرێژیی تازەی ئەمریکا
حوزهیران 28, 2026 13:59هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پێکانی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە، وەڵامێکی کوشندەیان دایەوە بە دەسدرێژیی سەربازیی تازەی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا.
-
ئیدانەکرانی بڕیاری ئوروپا لەسەر بەتیرۆریست ناساندنی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران
کانونی دوھەم 30, 2026 15:10ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکان و وەزارەتی دەرەوەی ئێران، هەوڵی ئوروپا بۆ بەتیرۆریست ناساندنی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییان ئیدانە کرد.
-
دیداری گەرموگوڕی فەرماندەکانی ئەرتەش و سوپای پاسداران
کانونی دوھەم 23, 2026 11:49بە بۆنەی سالڕۆژی لەدایکبوونی ئیمام حسێن (ع) و ڕۆژی پاسداران، فەرماندەی گشتیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لەگەڵ نوێنەری ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە ئەرتەش و کۆمەڵێک لە فەرماندەی هێزە جۆراوجۆرەکان، لە ئەرکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئامادە بوون و لەگەڵ فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، نوێنەری ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە سپا و فەرماندەکانی ئەم دامەزراوە شۆڕشگێڕە دیداریان کرد.
-
بەڕێوەچوونی مەشقی سەربازیی"ئیقتدار" لە کەنداوی فارس لەلایەن هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییەوە
کانونی یهکهم 04, 2025 15:46هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئەمڕۆ مەشقی سەربازیی "ئیقتدار"ی لە کەنداوی فارس، گەرووی هورمز و دەریای عوممان دەسپێکرد. ئەو مەشقە سەربازییە دوو رۆژییە، سیستەمی مووشەکی و درۆنییەکان لە شوێنێکی شەڕی ئەلەکترۆنی تەواودا تاقی دەکاتەوە.