ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی: لە هەرێمی کوردستان ڕەخنەکران لە حکومەت، دەگیرێن
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i426874-ڕێکخراوی_لێبووردنی_نێونەتەوەیی_لە_هەرێمی_کوردستان_ڕەخنەکران_لە_حکومەت_دەگیرێن
ڕێکخراوی ڵیبوردنی نێونەتەوەیی ڕایگەیاند کە لە هەرێمی کوردستان ئەو کەسانەی کە ڕەخنە دەگرن لە حکومەتی ئەو هەرێمە، دەست بەسەر دەکرێن.
(last modified 2026-06-27T16:23:09+00:00 )
نیسان 27, 2024 05:00 Asia/Tehran

ڕێکخراوی ڵیبوردنی نێونەتەوەیی ڕایگەیاند کە لە هەرێمی کوردستان ئەو کەسانەی کە ڕەخنە دەگرن لە حکومەتی ئەو هەرێمە، دەست بەسەر دەکرێن.

لە ڕاپۆرتی ئەمساڵی ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی، سەبارەت بە پرسی مافی مرۆڤ لەماوەی ساڵی ڕابردوو لە هەرێمی کوردستان وتراوە کە ڕەخنەگرانی حکومەتی هەرێم کە بڕیاری ئازادکردن لە زندانیان درابوو لەدوای تۆمەتی نوێ و ساختەی دیکە هەروا لەنێو گرتوخانەدا ماونەوە.

ئەو ڕێکخراوە ئاماژەی کردۆتە ڕۆژنامەنوس شیروان شیروانی و گوهدار زێباری و ڕایگەیاندوە کە ئەو دوو ژۆڕنالیستە لەمانگی ئۆکتۆبری ساڵی دووهەزارو بیستەوە لەدوای دادگایی کردنێکی نادادپەروەرانە گیراون.

ئەو ڕێکخراوە نێونەتەوەییە بۆوێنە سەبارەت بە دۆسیەکەی گۆهدار زێباری دەڵی کە بڕیار وابوە لە شانزدەی مانگی ئوت دا ئازاد بکرێ بەڵام تۆمەتبار کراوە بە تۆمەتێکی دیکەو هەروا لە گرتوخانەدا ماوەتەوە.