یەکێتى: حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەشکردنى موچەى ڕاگرتووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i431346-یەکێتى_حکومەتی_هەرێمی_کوردستان_دابەشکردنى_موچەى_ڕاگرتووە
سایتى فەرمى یەکێتى بڵاویکردۆتەوە،حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌ بیانوی کورتهێنانی مووچه‌، دابه‌شکردنی مووچه‌ی مانگی ئاب-ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی کوردستانی راگرتووه‌،له‌کاتێکدا زیاتر له‌20 رۆژه‌ مانگی ئاب کۆتایی هاتووه‌، به‌ڵام تائێستا مووچه‌خۆرانی هه‌رێم مووچه‌ی مانگی ئاب یان وه‌رنه‌گرتووه‌.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئه‌یلوول 24, 2024 06:20 Asia/Tehran
  •  یەکێتى: حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەشکردنى موچەى ڕاگرتووە

سایتى فەرمى یەکێتى بڵاویکردۆتەوە،حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌ بیانوی کورتهێنانی مووچه‌، دابه‌شکردنی مووچه‌ی مانگی ئاب-ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی کوردستانی راگرتووه‌،له‌کاتێکدا زیاتر له‌20 رۆژه‌ مانگی ئاب کۆتایی هاتووه‌، به‌ڵام تائێستا مووچه‌خۆرانی هه‌رێم مووچه‌ی مانگی ئاب یان وه‌رنه‌گرتووه‌.

سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستانیش راگه‌یاندووه: حکومەتی هەرێم دەیەوێت وا نیشانی مووچەخۆرانی بدات کە دواکەوتنی مووچەکانیان پەیوەندی بە کەمتەرخەمی حکومەتی فیدراڵەوە هەیە، بەڵام لە راستیدا حکومەتی فیدراڵ هیچ کەمتەرخەمییەکی نییە و ئەوە حکومەتی هەرێمە کە کەمتەرخەمە و لەپێناو بەرژەوەندی لایەنێک، بەرژەوەندی مووچەخۆرانی پشتگوێ خستووە.