کۆبونه‌وه‌ى پارتى‌ و یه‌کێتیى
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i437951-کۆبونه_وه_ى_پارتى_و_یه_کێتیى
ئه‌مڕۆ هەردوو وه‌فدى باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان‌ و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ تاووتوێکردنی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم لەبارەگای مەکتەبی سیاسیی پارتی لە پیرمام کۆبونه‌وه‌.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 15, 2025 13:50 Asia/Tehran
  • کۆبونه‌وه‌ى پارتى‌ و یه‌کێتیى

ئه‌مڕۆ هەردوو وه‌فدى باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان‌ و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ تاووتوێکردنی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم لەبارەگای مەکتەبی سیاسیی پارتی لە پیرمام کۆبونه‌وه‌.

لە کۆبونەوەکەدا کە لە کەشێکى دۆستانە و ئەرێنیدا بەڕێوەچوو، گفتوگۆ کرا لەبارەى هەنگاوەکانى پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەت.

لە پاش کۆبونەوەکە پارتی‌ و یەکێتیی ڕاگەیه‌ندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند: لە کۆبونەوەی ئەمڕۆماندا هەنگاوى ئیجابى‌و بەرەوپێشچونى باش هەبوو و لە ڕۆژانى داهاتودا کۆبونەوەکان بەردەوام دەبن.