عەلی باپیر: هەڵبژاردن دەبێ پاک و بە بێگەرد بێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i442747-عەلی_باپیر_هەڵبژاردن_دەبێ_پاک_و_بە_بێگەرد_بێ
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بە نیگەرانی دەربڕین لە ئەزموونی هەڵبژاردنەکانی رابردوو لە هەرێمدا پێیداگرت کە ئەم خولەی هەڵبژاردن دەبێ پاک و بەدوور لە هەرچەشنە دەستێوەردان بێ و هەرچەشنە دەستکاری کردنی ئەنجامەکانی بە مانای دەستکاری کردنی ویست و خواستی خەڵک زانی.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی دووه‌م 11, 2025 09:47 Asia/Tehran

سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بە نیگەرانی دەربڕین لە ئەزموونی هەڵبژاردنەکانی رابردوو لە هەرێمدا پێیداگرت کە ئەم خولەی هەڵبژاردن دەبێ پاک و بەدوور لە هەرچەشنە دەستێوەردان بێ و هەرچەشنە دەستکاری کردنی ئەنجامەکانی بە مانای دەستکاری کردنی ویست و خواستی خەڵک زانی.

عەلی باپیر سەبارەت بە پرۆسەی هەڵبژاردن وتیشی: هیوادارین ئەم هەڵبژاردنە بەدوور بێ لە دیزاین و دەستکاری. هەر کەس دەستکاریی ئەنجامەکانی بکات بە مانای ئەوەیە کە دەستکاریی ویست و خواستی خەڵکی کردووە؛ هەر ئەو شتەی وا خەڵک هیوابڕاو دەکات، هەر بەو شێوەی کە لە هەڵبژکاردنەکانی ڕابردوودا بینیمان.