-
پارەی مووچە گەیشتە هەرێمی کوردستان
تشرینی یه‌که‌م 11, 2020 10:03حکومەتی عێراق 320 ملیار دینارەکەی رەوانەی هەرێمی کوردستان کرد بۆ دابەشکردنی مووچە.
-
عەلی باپیر: ئێران وڵاتێکی کاریگەره و پێویستە ڕۆڵی هەبێت لە سەقامگیریی عێراق کوردستان
تشرینی یه‌که‌م 10, 2020 19:38ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان له‌گه‌ڵ شاندێکی وەزارەتی ئیتڵاعاتی کۆماری ئێسلامیی ئێران کۆبووه‌وه و رایگه‌یاند، ئێران وڵاتێکی گرنگ‌و کاریگەری ناوچەکەیە، بۆیە پێویستە ڕۆڵیشی هەبێ لە سەقامگیریی‌و پاراستنی سەروەریی خاکی عێراق‌و، عێڕاقیش ڕێز لە سنوورەکانی بگرێت‌و ڕێگانەدات خاکی عێراق‌و هەرێمی کوردستان بۆ دژایەتی هیچ دەوڵەتێکی دراوسێ بەکاربهێندرێت.
-
ناڕەزایەتی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان
تشرینی یه‌که‌م 10, 2020 16:38سەرەڕای بڕیاری وەزارەتی پەروەردە بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆژەی خوێندن، بەڵام لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین و کۆیە مامۆستایان بایکۆتی پڕۆسەی خوێندنیان کرد و بە بەرزکردنەوەی چەندین دروشم ڕژانە سەر شەقامەکان.
-
پێوەندیی تەلەفۆنیی مستەفا کازمی و مەسعود بارزانی لە بارەی رێککەوتنی بەغدا و هەولێر لەسەر شنگاڵ
تشرینی یه‌که‌م 10, 2020 11:33لە پەیوەندییێکی تەلەفۆنیدا سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی ڕێککەوتنەکەی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر شەنگال گفتوگۆیان کرد.
-
کاردانەوەی نێچیرڤان بارزانی بە ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەسەر شنگاڵ
تشرینی یه‌که‌م 10, 2020 06:34سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان وتی: به گه‌شبینییه‌وه له ڕێککه‌وتنی ئه‌مڕۆی نێوان حکومه‌تی فیدراڵی عێراق و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ ئاسایی کردنه‌وه‌ی دۆخی شه‌نگال ده‌ڕوانن.
-
پەیامی سەرەخۆشیی «نێچیرڤان بارزانی» سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی مامۆستا «موحەممەد ڕەزا شەجەریان»
تشرینی یه‌که‌م 08, 2020 20:31«نێچیرڤان بارزانی» سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا «موحەممەد ڕەزا شەجەریان» پەیامێکی سەرەخۆشیی ئاراستە کرد.
-
ئا‌ڵمانیا بە خواستی «مەسرور بارزانی» نەخۆشخانە لە سلێمانی دەکاتەوە
تشرینی یه‌که‌م 07, 2020 18:03وەزیری تەندروستی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە: ئه‌ڵمانیا لەسەر راسپاردەی سەرۆک وەزیران گەورەترین نەخۆشخانەی کۆرۆنا لە سلێمانی دروست ده‌کات.
-
ئێزیدییەکان جێگرەوەیەک بۆ «بابە شێخ» ڕابەرە ڕۆحییە کۆچکردووەکەیان دیاری دەکەن
تشرینی یه‌که‌م 06, 2020 11:23دوابەدوای کۆچی دوایی «بابه شێخ» ڕابه‌ری رۆحیی ئێزیدیه‌کان، بڕیاره پاش تێپه‌ڕبوونی ٤٠ رۆژ به‌سه‌ر کۆچەکەی بەڕێزی، ڕابه‌رێکی نوێ هه‌ڵبژێردرێت و به‌ڕێوه‌به‌ری کاروباری ئێزیدیه‌کانیش له وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێمی کوردستان ھێندێک زانیاریی له‌وباره‌یه‌وه خستووەتە ڕوو.
-
شاندێکی باڵای کۆمەڵی ئیسلامی به‌ره‌و به‌غدا به‌رێکه‌وتن
تشرینی یه‌که‌م 05, 2020 19:42وه‌فدێکی باڵای کۆمه‌ڵی ئیسلامیی به‌سه‌رۆکایه‌تی یٔهمیری کۆمه‌ڵ به‌ره‌و به‌غدای پایته‌خت به‌ڕێکه‌وت.
-
ئاماری نوێی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان
تشرینی یه‌که‌م 05, 2020 18:56بە گوێرەی ئاماری وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێم لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 829 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێم تۆمار کراوە و بەوەش کۆی ئاماری تووشبوون گەیشتە 51 هەزار و 77 حاڵەت.