-
حکومه‌تى هەرێمی کوردستان بۆ دەستکاری کردنى مووچه رای مەکتەبی سیاسی حزبەکان وەردەگرێ
ئادار 30, 2020 07:26وه‌زیرێکی رۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق رایگه‌یاند، حکومه‌تی هه‌رێم بۆ بڕیاری کۆتایی له‌باره‌ی ده‌ستکاریکردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه رای مەکتەبی سیاسی حزبەکان وەردەگرێت.
-
ڕایەڵەی تەلەفیزیۆنی ڕووداو ڕاپۆرتی دا: گوێزرانەوەی شەڕئامێری ئامیری سەربازی لە بنکەی "کا یەک" ی کەرکووک بۆ هەولێر
ئادار 30, 2020 11:51کەناڵی تەلە فیزیۆنی ڕووداو ڕاپۆرتی دا کە سەربازانی ئەمریکایی دوای چوونە دەر لە بنکەی سەربازی " kیەک " لە کەرکووک دەگوێزرێنەوە بۆ هەولێر.
-
پەڕلەمانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی بڵاو ڤەکرد
ئادار 30, 2020 11:49سەرۆکایەتی پەڕلەمانی هه ریمی کوردستانی عیراق ڕایدەگەیەنێت ، سەرباری خراپیی دۆخ و گوزەرانیان و لەدەستدانی کاری ڕۆژانەیان سوپاسی هاووڵاتیان دەکەین، بەشێوەیەکی باش پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکانن ، دەشڵێت ،”ئەم قۆناغە لە هەر کات زیاتر پێویستیی بە گیانی هاوکاری و پێکەوەیی و هاوخەباتی و هاوهەڵوێستیی هەموو لایەک و هەموو دامەزراوە دەستوورییەکانی هەرێمە”.
-
وەزیری تەندروستی هه ریمی کوردستان: هەموو هەڵسەنگاندنەکان وادەخوازێت رێککارەکان توندوتۆڵ و زیاتربکرێت
ئادار 30, 2020 11:28وەزیری تەندروستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان عیراق رایگه‌یاند، هەموو هەڵسەنگاندنەکان وا دەخوازێت ڕێککارەکان توندوتۆڵ و زیاتر بکرێت بۆ نەهێشتنی تەشەنەکردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19.
-
داواکارییەکانی کورد دەخرێتە بەردەم عەدنان زورفی
ئادار 30, 2020 11:27پارت و لایەنە رامیارییەکانی هەرێمی کوردستان بۆدەنگ دان بە کابینەی عەدنان زورفی راسپێراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نووی عیراق چەند داواکارییەکی هەیەو لەگفتوگۆکان ئەو داواکارییانە دەخەنە بەردەمی.
-
بەڵگەکانی بەرتیلە ٢٥٠ ملوێن دۆلارییەکەی بواری نەوت ڕادەستی داواکاری گشتیی ھەرێمی کوردستان کرا
ئادار 30, 2020 04:40سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی کوردستان رایگەیاند کە بەڵگەکانی خۆی سەبارەت بە ٢٥٠ ملوێن دۆلاری کۆمپانیای رۆسنەفت و چەند دۆسیەیەکی دیکەی گەندەڵی رادەستی داواکاری گشتیی ھەرێم کردووە.
-
سامان به‌رزنجی: پێویسته رێکاره‌کانی خۆپارێزی توندوتۆڵ‌تر بکرێت
ئادار 30, 2020 03:20وه‌زیری ته‌ندروستیی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، دکتۆر سامان به‌رزنجی رایگه‌یاند، هەموو هەڵسەنگاندنەکان وا دەخوازێت رێکارەکان توندوتۆڵ و زیاتر بکرێت بۆ نەهێشتنی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ.
-
راگێنراوی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له باره‌ی ده‌نگۆی وه‌رگرتنی 250 ملیۆن دۆلار بەرتیل
ئادار 29, 2020 13:38جووتیار عادل، وته‌بێژی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند، له‌باره‌ی وه‌رگرتنی بەرتیلی نه‌وت و ده‌نگۆی ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ملیارێک دۆلاری هه‌رێم، سه‌رۆکی حکومه‌ت داوای کردووه سه‌رۆکایه‌تیی داواکاری گشتی ده‌ست به لێکۆڵینه‌وه بکات و به دواداچوون بۆ ئه‌و ده‌نگۆیانه بکرێن.
-
دوو تووشبووی دیکه‌ی کۆرۆنا له هه‌ولێر چاکبوونه‌وه
ئادار 29, 2020 11:56به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر رایگه‌یاند، 2 تووشبووی دیکه‌ی کۆرۆنا له شاری هه‌ولێر به ته‌واوه‌تی چاکبوونه‌وه.
-
ئاماری نوێی گیرۆدە و تووشبوانی کۆرۆنا لە ھەرێم
ئادار 29, 2020 11:42ـوەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سێ توشبووی کۆرۆنا لە هەولێر تۆمارکرا کە دووانیان هاوڵاتی بیانین و یەکێکیشیان لە بەریتانیا گەڕاوەتەوە.