سامان به‌رزنجی: پێویسته‌ رێکاره‌کانی خۆپارێزی توندوتۆڵتر بکرێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i378853-سامان_به_رزنجی_پێویسته_رێکاره_کانی_خۆپارێزی_توندوتۆڵتر_بکرێت
وه‌زیری ته‌ندروستیی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، دکتۆر سامان به‌رزنجی رایگه‌یاند، هەموو هەڵسەنگاندنەکان وا دەخوازێت رێکارەکان توندوتۆڵ و زیاتر بکرێت بۆ نەهێشتنی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 30, 2020 03:20 Asia/Tehran
  • سامان به‌رزنجی: پێویسته‌ رێکاره‌کانی خۆپارێزی توندوتۆڵتر بکرێت

وه‌زیری ته‌ندروستیی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، دکتۆر سامان به‌رزنجی رایگه‌یاند، هەموو هەڵسەنگاندنەکان وا دەخوازێت رێکارەکان توندوتۆڵ و زیاتر بکرێت بۆ نەهێشتنی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ.

سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستیی ھەرێمی کوردستان وێڕای سوپاسکردنی هاووڵاتیان بۆ ئارامی و مانه‌وه‌یان له‌ ماڵه‌وه‌ و سوپاسکردنی هەموو لایەنە پەیوەندارەکان، گوتیشی: تکایە با تەندروستی هاووڵاتیان لەپێش هەر کارێکی تر بێت.

ناوبراو دووپاتیشیکرده‌وه‌، بە پابەندبوونمان بە مانەوە لە ماڵ و دوورکەوتنەوە لە بەرکەوتنی یەکتر ھەرێمی کوردستان لە کارەسات بپارێزین.