-
هیۆمان رایتس وۆچ راپۆرتێکی لهسهر دهستگیرکردنی خۆپیشاندهرانی سلێمانی بڵاوکردهوه
شوبات 28, 2018 09:52رێکخراوی جیهانی مافی مرۆڤ هیومان رایتس وۆچ راپۆرتێکی لهسهر دهستگیرکردنی خۆپیشاندهرو رۆژنامهنوسانی خۆپیشاندانی مانگی 12ی ساڵی رابردووی سنووری سلێمانی و دهروبهری بڵاوکردهوه و رایگهیاندووه، دهستگیرکراوهکان ناچار کراون بە واژووکردنی بەڵێننامە بەوەی رەخنە لە حکومەت نەگرن.
-
خڕبوونەوەی ناڕەزایانە لە سلێمانی دژی درێژکرانەوەی ڕەوتی لێکدانەوەی پێڕستی موچەخۆرانی هەرێم
شوبات 28, 2018 12:58ژمارێک لە ڕێکخراوە جەماوەرییەکان و هەڵسوڕاوانی مەدەنی لە سلێمانی بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە درێژکرانەوەی ڕەوتی لێکدانەوەی پێڕستی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە لایەن شاندە تایبەتییەکانی بەغدا کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایانەیان بەڕێوە برد.
-
ئەگەری تێکڕووخانیی سیاسیی هەرێمی کوردستانی عێراق
شوبات 28, 2018 06:37نوێنەری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانی عێراق لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەو وڵاتە دا وتی: لە کاتی درێژەی ڕەوشی ئێستا لە هەرێمی کوردستانی عێراق، ئەم ناوچەیە بەرەو ڕووی تێکڕووخانی سیاسی دەبێت .
-
مەسرور بارزانی : حکومەتی ناوەندیی عێراق خێرا بەڵێنەکانی لەهەمبەر هەرێمدا جێ بەجێ بکات
شوبات 27, 2018 13:32مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانی عێراق کە سەردانی ئەمریکای کردووە، وتوویەتی؛ هەولێر بەڵێنەکانی خۆی جێ بەجێ کردووە ئێستاش نۆرەی بەغدایە بەڵێنەکانی لەهەمبەر هەرێمدا جێ بەجێ بکات.
-
پێداگریی لەسەر درێژەی کۆنترۆڵکرانی کەرکووک لەلایەن سوپای عێراقەوە
شوبات 26, 2018 15:28هاوکات لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵگەلێک لەسەر پێشڕەویی هێزەکانی پێشمەرگە بەرەو شاری کەرکووک، پارێزگاری کەرکووک جەختی کرد؛ ئاسایشی کەرکووک هەروا لەدەست سوپای عێراقدا دەمێنێتەوە.
-
درێژ کرانەوەی قەدەغەی فڕین لە فڕگەکانی هەرێمی کوردستانی ئێراق
شوبات 26, 2018 14:39دەوڵەتی ناوەندیی ئێراق قەدەغەی فڕینە دەرەوەییەکانی لە فڕگەکانی هەرێمی کوردستانی ئەو وڵاتەی درێژ کردەوە .
-
درێژەی کۆبوونەوەی ناڕازییانەی مامۆستایان لە کوردستانی ئێراق
شوبات 25, 2018 13:52مامۆستایابی ناڕازی لە هەرێمی کوردستانی ئێراق لە زۆریک لە شارەکانی پارێزگای سلێمانی هاتنە سەر شەقامەکان و ویڕای جەختکردنیی دیسانەوە لە سەر ئامادە نەبوونیان لە پۆلەکانی خۆیندنەوەی وانە، ڕەخنەیان گرت لە حاند نەدرانی مووچە و حەقدەستیان .
-
کۆبوونەوەی سەرۆک نوێنەرایەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی
شوبات 25, 2018 07:21کۆبوونەوەی سەرۆکی نوێنەرایەتییەکانی ئێران لە ئێراق لە کونسوڵخانەی ئێران لە سلێمانی بەڕێوە چوو .
-
ناڕەزایەتی کوردەکانی ئێراق بەرامبەر تورکیا لەبەر پەلامار بۆسەر باکووری سوریا
شوبات 25, 2018 07:18هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕۆژی شەممە شایەتی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندان و ڕێپێوانی بەربڵاوی خەڵکی ئەم ناوچەیە بۆ ئیدانەکردنی پەلامارەکانی سوپای تورکیا بۆسەر ناوچە کوردنشینەکانی باکووری سوریا بوو .
-
هەوڵی ئێران بۆ پەرەپێدان و چاک کردنەوەی پەیوەندیی نێوان بەغداو هەولێر
شوبات 24, 2018 13:30باڵوێزی ئێران لە عێراق وتی: تاران بۆ پەرەپێدان و چاک کردنەوەی پەیوەندییەکانی بەغداو هەولێر، هەوڵ دەدات.