جوانترین هوتێلی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ ئێرانه‌
https://kurdish.sahartv.ir/news/گالێری-i351498-جوانترین_هوتێلی_ڕۆژهه_ڵاتی_ناوه_ڕاست_له_ئێرانه
شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌کانی ئه‌سفه‌هان ئه‌وه‌نده‌ زۆره‌ که‌ ناتوانرێت هه‌موویان پێکه‌وه‌ باس بکرێت، ئه‌گه‌ر به‌شێکی زۆری جوانییه‌کان له‌ شوێنێکدا کۆ کرابێته‌وه‌، ده‌توانین ئاماژه‌ به‌ ناوی هوتێل عه‌باسی بده‌ین، ئه‌و هوتێله‌ی که‌ له‌ لایه‌ن که‌ناڵی cnn نازناوی جوانترین هوتێلی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی پێبه‌خشراوه‌.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 27, 2018 06:53 Asia/Tehran
  • جوانترین هوتێلی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ ئێرانه‌

شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌کانی ئه‌سفه‌هان ئه‌وه‌نده‌ زۆره‌ که‌ ناتوانرێت هه‌موویان پێکه‌وه‌ باس بکرێت، ئه‌گه‌ر به‌شێکی زۆری جوانییه‌کان له‌ شوێنێکدا کۆ کرابێته‌وه‌، ده‌توانین ئاماژه‌ به‌ ناوی هوتێل عه‌باسی بده‌ین، ئه‌و هوتێله‌ی که‌ له‌ لایه‌ن که‌ناڵی cnn نازناوی جوانترین هوتێلی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی پێبه‌خشراوه‌.

هوتێل عه‌باسی یان میوانخانه‌ی عه‌باسی و به‌ ناوه‌ مێژووییه‌که‌ی واته‌ هوتێل شا عه‌باسی به‌ مێژوویه‌کی 300 ساڵه‌ له‌ ئێستادا بووه‌ته‌ هۆکاری ڕاکێشانی گه‌شتیارێکی زۆر بۆ شاری ئه‌سفه‌هان.هوتێل عه‌باسی له‌ ڕاستیدا کاروانسه‌رایه‌کی سه‌رده‌می سه‌فه‌وییه‌کانه‌ که‌ له‌ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی شا سوڵتان حوسێن درووست کراوه‌ و به‌ یه‌کێک له‌ کاروانسه‌راکانی سه‌ر ڕێگای ئه‌برێشه‌م هه‌ژمار کراوه‌.