ڕێوڕەسمی کردنەوەی پێشانگای «ڕیوایەتی گۆڕان» لە میدیای نیشتیمانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/گالێری-i446248-ڕێوڕەسمی_کردنەوەی_پێشانگای_ڕیوایەتی_گۆڕان_لە_میدیای_نیشتیمانی
پێشانگای «ڕیوایەتی گۆڕان» بە مەبەستی پیشاندانی دەستکەوتەکانی پێنج ساڵی ڕێکخراوی ڕادیو و تەلەفزیۆن، ڕۆژی دووەمی سەرماوەزی ١٤٠٥، بە ئامادەبوونی د. جبلی، سەرۆکی ڕێکخراوی ڕادیو و تەلەفزیۆن، لە ناوەندی کۆبوونەوە نێودەوڵەتییەکانی ڕادیو و تەلەفزیۆن دەستی بە کار کرد.
(last modified 2026-08-25T14:00:30+00:00 )
ئاب 25, 2026 11:14 Asia/Tehran
  • ڕێوڕەسمی کردنەوەی پێشانگای «ڕیوایەتی گۆڕان» لە میدیای نیشتیمانی

پێشانگای «ڕیوایەتی گۆڕان» بە مەبەستی پیشاندانی دەستکەوتەکانی پێنج ساڵی ڕێکخراوی ڕادیو و تەلەفزیۆن، ڕۆژی دووەمی سەرماوەزی ١٤٠٥، بە ئامادەبوونی د. جبلی، سەرۆکی ڕێکخراوی ڕادیو و تەلەفزیۆن، لە ناوەندی کۆبوونەوە نێودەوڵەتییەکانی ڕادیو و تەلەفزیۆن دەستی بە کار کرد.

لەو پێشانگایەدا، زیاتر لە ٣٠٠ دەستکەوت کە بەرهەمی ٩٥٠ هەنگاوی گۆڕانکاری لە بەشە جۆراوجۆرە تەکنیکی، ناوەڕۆکی و خزمەتگوزارین، بۆ سەیرکردن خراونەتەڕوو .

هەروەها، بەڕێوەبەرایەتییە جۆراوجۆرەکانی ڕێکخراوی رادیو و تەلەفزیۆن، پرۆسەی گۆڕانکاری لە بوارەکانی ئەرک و بەرپرسیارێتیی خۆیان، لە قۆناغی دەستنیشانکردنی کێشەکان و دانانی ستراتیژی تا دیاریکردنی ئەولەویەتەکان، دانانی بەرنامەی کرداری و جێبەجێکردنی هەنگاوە گۆڕانکارییەکان، بۆ سەردانکەرانی ناوخۆیی و دەرەوەی ڕێکخراوەکە ڕوون دەکەنەوە