شوبات 18, 2025 08:14 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

١

ئامادەبوونی سوپای لوبنان لە سنوورەکانی باشووری وڵات

کەناڵی ئەلمنار لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند هەندێک لە تیمە ئەندازیارییەکانی سوپای لوبنان لە پاش پاشەکشەی هێزە داگیرکەرەکان لە میسولجەبەل، دەستیان کرد بە کردنەوەی ڕێگە و جادەکان

٢

 سەتی نەوەدی دانیشتووانی غەزە ئاویان نییە

نووسینگەی میدیایی حکوومەتی فەلەستین لە غەزە ڕایگەیاند سەتی نەوەدی دانیشتووانی ئەو کەرتە لە ئاوی خواردنەوەی خاوێن و خزمەتگوزاری تەندروستی بێبەشن

٣

خۆپیشاندانی بنەماڵەکانی گیراوانی زایۆنیست

شارۆچکەنشینانی زایۆنیست دوێنێ شەوێ بە سازدانی خۆپیشاندان لە بەردەم باڵەخانەی شوێنی مانەوەی بنیامین ناتانیاهۆ، خوازیاری جێبەجێکردنی خێرای ڕێککەوتنی دیل بە دیل بوون

٤

یەکێتی داوای هەشت وەزارەت دەکات

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان داوای لە پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، هەشت وەزارەتی پێبدات

٥

داعش، بۆشایی ئاسایشیی لەسوریا وەک دەرفەتێک بۆخۆی بەکاردێنێ

مەزڵوم عەبدی لە وتووێژ لەگەڵ "تایمزی لەندەن" لە خراپتربوونی ڕەوشی ئاسایشیی لە هەندێک ناوچەی سووریا، لەبەر زیاتربوونی چالاکییەکانی داعش ، وشداری دا

٦

ئێران زمانی هەڕەشە و گوشار قبووڵ ناکات

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە چاوپێکەوتنی نوێنەری تایبەتی سویسڕا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناڤین، ڕایگەیاند کۆماری ئیسلامی ئێران زمانی هەڕەشە و زەخت و گوشار قبووڵ ناکات و سیاسەتی "گوشاری زۆرینە" بە دڵنیاییەوە تێک دەشکێت

٧

ئەورووپا دەبێ بۆ ئاسایشی خۆی سەرمایەگوزاری بکات

 ئێمانوێڵ ماکرۆن سەرۆکی فەڕانسا سەر لە بەیانی ئەمڕۆ جارێکی دیکە تەئکیدی کردەوە ئەورووپا دەبێ لەبواری  بەرگری و سەربازیدا پشت بە خۆی ببەستێت