ئادار 11, 2020 16:50 Asia/Tehran
  • زیاتر لە شەش ھەزار کەس بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی سووریا کاندید دەبن

لێژنەی باڵای دادەڤانیی ھەڵبژاردنی سووریا باسی خۆپاڵاوتانی شەش ھەزارو ٩٣٠ کەسی کردووە بۆ سێھەمین خولی ئەنجومەنی یاسادانانی ئەم وڵاتە ھەتا کۆتایی شەشەمین ڕۆژی نانووسینی بەربژێران.

«نووری فارس» رئەندامی لێژنەی باڵای دادەڤانیی ھەڵبژاردنی سووریا ئەمڕۆ چوارشەممە لە وتوێژێکدا لەگەڵ ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا «سانا» ڕایگەیاند: ئەم ژمارە لە پاڵێوراوان لە پارێزگا جۆربەجۆرەکاندا ناویان نووسیوە.

نووری فارس جەختی لەوەش کردووەتەوە، ڕەوتی وەرگرتنی بەڵگەی بەربژێران و ناونووسینیان بەبێ ھیچ چەشنە ناڕەزامەندی دەربڕین و سکاڵایەک ھەتا ئێستا ئەنجامی گرتووە.

بە ڕاگەیاندنی لێژنەی باڵای دادەڤانیی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی سووریا، لە پێنجەمی مارسەوە ناونووشی کردنی بەربژێرانی پەرلەمانی ئەم وڵاتە دەستی پێ کراوەو بۆ ماوەی حەوتەیەکیش بەردەوام دەبێت.

«بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سووریا بە پێی بڕگەی ٦٣ی یاسای بنەڕەتیی ئەم وڵاتە، بە دەرکردنی فەرمانێک ڕۆژی ١٣ی ئاپریلی ٢٠٢٠ی وەک کاتی بەرپاکرانی سێھەمین خولی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی سووریا دیاری کردووە.

سووریا داگری ١٤ پارێزگایە کە جەماوەری ئەم وڵاتە بە تێکڕایی ٢٥٠ نوێنەری ھەڵبژاردەی خۆیان بۆ ماوەی چوار ساڵ دیاریی دەکەن.

سەرپەیڤ