-
زیاتر لە ١٨٥ هەزار خوێندکار لە سوریا ناویان تۆمار کردووە بۆ خوێندنی زمانی کوردی
تشرینی یهکهم 04, 2026 14:49زیاتر لە ١٨٥ هەزار خوێندکار لە پارێزگاکانی حەسەکە، حەلەب، دیمەشق و حەما ناویان تۆمار کردووە بۆ خوێندنی زمانی کوردی.
-
بەردەوامیی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باشووری سووریا
تشرینی یهکهم 03, 2026 18:48دەوریەیەکی سەربازی ڕژێمی زایۆنی دەسدرێژی کردۆتە سەر ناوچەکان دەڤەری قونەیترە لە باشووری سووریادا.
-
بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی و کەلوپەل لە ناوچە کوردنشینەکانی سووریا
تشرینی یهکهم 03, 2026 13:10دانیشتووانی شاری "گرکە لگە"ی ناوچەی جزیرە، لە بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی، خۆراک و کاڵاکانی دیکە بەگلەیین و هۆشداریی دەدەن، بە نزیکبوونەوە لە وەرزی زستان، دابینکردنی پێداویستیی و بژێوی ژیان و سووتەمەنی، دژوارتر دەبێ.
-
١٤٠٠ مامۆستای وانەبێژی عەفرینی چاوەڕوانی بڕیاری فەرمین بۆ دەسبەکارکردن
ئهیلوول 29, 2026 19:24نزیک بە هەزار و چوارسەد مامۆستای وانەبێژی خەڵکی عەفرین لە سووریا کە گەڕاونەتەوە ئەو ناوچەو هەروەها دەرچووانی ناوەندە فێرکارییەکانی ژێر چاودێریی باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە، چاوەڕوانی دەرکرانی بڕیاری فەرمیی وەزارەتی پەروەردەی سووریان بۆ ئەوەی دەس بەکارەکەیان بکەن لە خوێندنگەکاندا.
-
نزیکەی دوو هەزار بنەماڵە لە ئۆردووگای سەرێکانی چاوەڕێی گەڕانەوەن
ئهیلوول 27, 2026 18:52نزیکەی دوو هەزار بنەماڵەی ئاوارەی دانیشتووی ئۆردوگای سەرێکانی لە پارێزگای حەسەکە لە کاتێکدا چاوەڕێی گەڕانەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیانن کە پرۆسەی گەڕانەوەی کاروانەکان ڕاگێردراوە، خوێندنگەکانی ئۆردووگا داخراون و یارمەتی مرۆڤدۆستانەش کەم بۆتەوە.
-
پێشڕەویی هێزە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنی بەرەو باشووری سوریا
ئهیلوول 26, 2026 12:22هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی لە سایەی بێدەنگەکردنی حکومەتی کاتی جۆلانی، دیسان هێرشیان کردە سەر باشووری سوریا و دەستیان دایە تەقەکردنی کوێرکوێرانە.
-
کۆبوونەوەی خەڵکی حەسەکە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە هەڵکشانی نرخی سووتەمەنی
ئهیلوول 20, 2026 17:34پەرەسەندنی شەپۆلی ناڕەزایەتی لە حەسەکەی سووریا بە هۆی هەڵکشانی نرخی سووتەمەنی و کەمبوونیشی، بووە هۆی ئەوەی ناڕازییان بێنە سەر شەقامەکان و بە ئاگربردانە تەگەری ئۆتۆمبیل، ڕێگا و شەقامە سەرەکییەکانی ئەم شارە داخەن.
-
گەشتە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە سوریا بەردەوامن
ئهیلوول 17, 2026 13:45سەرچاوە هەواڵییەکانی سوریا ئەمڕۆ ڕایانگەیاند کە گرووپێک لە سەربازانی ڕژێمی زایۆنی لە ناوچەگەلێکی پارێزگای دەرعای سووریا گەشتیان لێداوە.
-
دەربڕینی ناڕەزایەتیی لە سووریا
ئهیلوول 14, 2026 12:21سووریا رۆژی یەکشەممە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە بارودۆخی شپرزەی ئابووری و کردەوەی حکومەتی جۆلانی، شایەتی خۆپیشاندانی ناڕازییانەی جەماوەریی بوو.
-
ئەگەر لەگەڵ دیمەشق دانوستانمان نەکردایە، کورد کۆمەڵکوژ دەکرا
ئهیلوول 09, 2026 19:12"ئیلهام ئەحمەد"، کەسایەتییەکی سیاسی کوردی سوریا، جەختی کردەوە کە ئەگەر لەگەڵ دیمەشق دانوستانیان نەکردایە، ئەوا ئەگەری کۆمەڵکوژی لە دژی کورد هەبوو و بڕیاری دوورخستنەوەی بەتەواوی لە ناوچەکە لە بەرنامەی کاری حکومەتدا بووە.