گیرانی سیخورێکی دەزگای هەواڵگریی "میت"ی تورکیا لە کۆبانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i383745-گیرانی_سیخورێکی_دەزگای_هەواڵگریی_میت_ی_تورکیا_لە_کۆبانی
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و هەواڵگری کوردانی سوریا لە پرۆسەیەکی هەواڵگری سەرکەوتوودا توانیویانە سیخوڕێکی ترسناکی دەزگای هەواڵگری تورکیا "میت" لەشاری کۆبانی دەستگیربکەن‌و ناسنامەکەی ئاشکرا بکەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 13, 2020 06:50 Asia/Tehran
  • گیرانی سیخورێکی دەزگای هەواڵگریی

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و هەواڵگری کوردانی سوریا لە پرۆسەیەکی هەواڵگری سەرکەوتوودا توانیویانە سیخوڕێکی ترسناکی دەزگای هەواڵگری تورکیا "میت" لەشاری کۆبانی دەستگیربکەن‌و ناسنامەکەی ئاشکرا بکەن.

 

به  گوێرەی هەواڵێکی شارپرێس ، دوای دەستگیرکردنیشی ئاژانسی هەواڵی هاوار   ANHA، دانپێدانانی سیخوڕەکەی میتی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا باسی لەوە کردووە، چۆن پەیوەندی بە هەواڵگری تورکیاوە کردووە و چۆن چۆنی بەهۆی زانیارییەکانی ئەوەوە دەیان گەنجی کورد لەسەر دەستی هەواڵگری تورکیا دەستگیر کراون‌و پێگە ئەمنی و هەستیارەکانی شارەکەی بۆ میتی تورکیا دەستنیشان کردووە.

سیخوڕە دەستگیر کراوەکە ناوی سەردار محەمەد عەبدییە و تەمەنی ٣٠ ساڵە و خەڵکی گوندی دۆنگەری باشووری کۆبانییە، کە هاوسەرگیری کردووە و کچێکی هەیە، لەنێوان ساڵانی ٢٠١٣ بۆ ٢٠١٩ لەچەندین ناوچەی کوردنشینی تورکیا کاری کردووە.

عەبدی باسی لەوەش کردووە، کە میتی تورکی بە پارە و ماڵ کار لەسەر راکێشانی گەنجانی کورد لە  ناوچە کوردنشینەکانی تورکیا و تورکیا دەکەن و دەیانکەن بە سیخور لەسەر خزم‌و کەسوکاری خۆیان.