حوزه‌یران 16, 2021 13:26 Asia/Tehran
  • تەقینەوە لە عەفرینی سووریا دوو کوژراوو چەند برینداری لێ کەوتەوە

تەقینەوەی ترۆمبیلێکی بۆمب ئاخنکراو لە شاری عەفرین ھەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژئاوای پارێزگای حەڵەبی سووریا دوو کوژراوو چەند برینداری لێ کەوتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا(سانا)، ئەمڕۆ چوارشەممە لە ئەنجامی تەقینەوەی ترۆمبیلێکی بۆمب ئاخنکراو لە شاری عەفرینی سوریا کە لەژێر ڕکێفی تیرۆریستانی سەربە تورکیایە، دوو کەس کوژران و چەند کەسی دیکەش بریندار بوون.

ناوچەکانی باکووری ڕۆژئاوای سووریا کە لەژێر ڕکێفی تیرۆریستانی سەربە تورکیایە بەردەوام تەقینەوەوی ترۆمبیل و ماتۆڕسیکلێتی بۆمب ئاخنکراو بە خۆیانەوە دەبینن. شاری «ئەلباب» لە گردوپەڕی ڕۆژھەڵاتی حەڵەبیش چەندین جار لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوو تەقینەوەی ماتێڕیسکلێتە بۆمب ئاخنکراوەکانی بە خۆیەوە بینیوە.

سەرەتای ئەم حەوتەیەش ھێرشی موشەکی بۆ سەر نەخۆشخانەیەک لە شاری عەفرین ١٨ کوژراوو ٣٣برینداری لێ کەوتەوە.

سەرپەیڤ