بانگێشتنی «بەشار ئەسەد» بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی سەرکردەکانی ناوچەکە لە بەغدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i399790-بانگێشتنی_بەشار_ئەسەد_بۆ_بەشداری_لە_کۆبوونەوەی_سەرکردەکانی_ناوچەکە_لە_بەغدا
سەرچاوە میدیاییەکانی عێراق باسی باتگێشتنی دەوڵەتی عێراق لە سەرۆک کۆماری سووریایان کردووە بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی سەرکردەکانی وڵاتانی دراوسێی عێراق لە بەغدا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 16, 2021 10:31 Asia/Tehran
  • بانگێشتنی «بەشار ئەسەد» بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی سەرکردەکانی ناوچەکە لە بەغدا

سەرچاوە میدیاییەکانی عێراق باسی باتگێشتنی دەوڵەتی عێراق لە سەرۆک کۆماری سووریایان کردووە بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی سەرکردەکانی وڵاتانی دراوسێی عێراق لە بەغدا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی کەناڵی مەیادین، «فالح فەییاز» سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق لە سەردانەکەی بۆ دیمەشق چاوی بە  «بەشار ئەسەد»ی سەرۆک کۆماری سووریا کەوت.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە،فەییاز لەم دیدارەدا بانگێشتننامەی دەوڵەتی عێراق لە بەشار ئەسەدی بۆ بەشداری  لە کۆبوونەوەی سەرکردەکانی وڵاتانی دراوسێی عێراق لە بەغدا، ئاراستە کرد.

ھەتا ئێستا کۆماری ئیسلامیی ئێران، عەرەبستانی سەعودی و میسر بۆ بەشداری لەم کۆبووەنەوەانە باتگێشتن کراون و ئێمانۆئێل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنساش بۆ بەشداری کردن لە کۆبوونەوەکە ئامادە بوونی خۆی ڕاگەیاندووە.