شاندەکانی ئێرانی و سووریی بەشداری کۆبوونەوەکانی ئاستانە، لە دیدارێکدا وێڕای ئیدانەکردنی بەردەوامیی داگیرکاریی ئەمریکا لە خاکی، لە سەر پێویستیی پێ و شوێن گیرانی کۆبوونەوەی حەوتەمی یاسای بنەڕەتیی ئەم وڵاتە پێیان داگرت.
حەڤدەھەمین کۆبوونەوەی ئاستانە لە بارەی سووریاوە بە ئامادە بوونی شاندەکانی ئێران، ڕووسیا، تورکیا، سووریاو تاقمەکانی نەیارو شاندەکانی لوبنان و عێراق وەکو چاودێر بەڕێوە برا.
بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی دەرەوەی تورکیاو ڕاوێژکاری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری تایبەتیی سیاسی، گۆڕانکارییەکانی سووریایان لێک دایەوەو لە بەرپاکرانی خولی شەشەمی وتووێژەکانی یاسای بنەڕەتیی سووریا پێشوازییان کرد.
ڕاوێژکاری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری تایبەتیی سیاسی ڕاوێژەکانی خۆی لە «نوورسوڵتان»دا سەبارەت بە ڕەوتی ئاشتی لە سووریا بەردەوام کرد.