-
ڕێزگرتنی مەحمود عەباس لە هەڵوێستەکانی ئایەتوڵڵا سیستانی بۆ پشتیوانی کردن لە فەلەستین
ئادار 13, 2021 08:09سەرۆکی دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین ڕۆژی هەینی لە نامەیەکدا بۆ ئایەتوڵڵا سیستانی زانای پایەبەرزی شیعەکانی عێراق ڕێزی گرت لە هەڵوێستەکانی لاگرانەی ئەو بەڕێزە لە گەلی فەلەستین لە دیدار لە گەڵ پاپا فرانسیس، ڕێبەری کاتولیکەکانی جیهان .
-
حوججەتولئیسلام وەلموسلمین قومی: ھەڵوێستی تەگبیرمەندانەی ئایەتوڵڵا سیستانی لە دیداری لەگەڵ پاپا بوو بە جێگای شانازیی جیھانی ئیسلام
ئادار 10, 2021 17:41یاریدەری پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانی نووسینگەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وریایی حەزرەتی ئایەتوڵڵا سیستانیی لە دیدار لەگەڵ ڕابەری کاسۆلیکەکانی جیھان بە جێگای ڕێز زانی و ھەڵوێستی تەگبیرمەندانەی ئایەتوڵڵا سیستانیی بە مایەی سەربەرزیی ئیسلام وەسف کرد.
-
بەیاننامەی کۆگەی وانەبێژان و توێژەرانی دینیی فێرگەی دینیی قوم لە بارەی دیدارەکەی پاپا و ئایەتوڵڵا سیستانی
ئادار 07, 2021 16:25کۆگەی وانەبێژان و توێژەرانی دینیی فێرگەی دینیی قوم ، لە بەیاننامەیەک دا بە بۆنەی دیدارەکەی پاپا فرانسیس و مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق جەختی کردەوە : ئەوە دەرفەتێکی زێڕینە بۆ زانایانی شیعە و پێکھاتە حەوزەویەکان .
-
ئاستەنگییە گەورەکانی روبەڕووی مرۆڤایەتی و رۆڵی رێبەرانی ئاینیی لە سنوردانان بۆ ئەو نەهامەتییانە، تەوەری وتووێژی پاپا و سیستانی
ئادار 06, 2021 11:52نوسینگەی ئایەتوڵڵا سەید عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان رایگەیاند، لەکۆبونەوەی ئەمڕۆی نێوان عەلی سیستانی و پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکان باس لەو ئاستەنگییە گەورانە کراوە کە روبەڕوی مرۆڤایەتی بونەتەوە و جەخت کراوەتەوە لەوەی دەبێت رێبەرانی ئاینیی رۆڵیان هەبێت لەسنوردانان بۆ ئەو نەهامەتییانەی جیهاندا پێیدا تێپەڕدەبێت.
-
پاپا فرانسیس و ئایەتوڵڵا سیستانی لە پشت درگای داخراو کۆبوونەوە
ئادار 06, 2021 11:44پاپا فرانسیس رێبەری کاتولیکەکانی جیھان لە گەڵ ئایەتوڵڵا سەید عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعە لە شاری نەجەف دیدار و وتووێژی کرد .
-
پاپا گهیشته نهجهف و لهگهڵ ئایەتوڵڵا سیستانى لە کۆبوونەوە دایە
ئادار 06, 2021 10:58پاپا فرهنسیس لهسهردانهکهیدا بۆ عێراق، بهیانى ئهمڕۆ گهیشته شارى نهجهف و لهگهڵ مهرجهعى باڵاى شیعهکان لە کۆبوونەوەدایە و سبەینێش بهغدا بهرهو ههرێمى کوردستان جێبهێڵێت.
-
سەردانی پاپای ڤاتیکان بۆ عێراق
ئادار 06, 2021 00:42پاپای ڤاتیکان: گەلێک جار نوێژم بۆ عێراق کردووە، ئەم وڵاتە گرنگی و بایەخی زۆری کولتوری و ئایینیی هەیە و لە ئێستاش دا وەک نوێژخوێنێک سەردانی عێراقم کردووە
-
تاقمی سەرایا: ئەگەر سەردانەکەی پاپا لە ڕۆژانی ھێرشی داعش بۆ سەر عێراق ئەنجامی گرتبا، کاریگەرییەکی زیاتری دەبوو
ئادار 05, 2021 10:32تاقمی تازە دەرکەوتووی عێراقیی ناسراو بە «سەرایا ئەولیاء ئەلدەم» ھەڵمەتی سەر لەشکریانی ئەمریکای لە ماوەی گەشتەکەی «پاپا فرانسیس» بۆ عێراق ڕاگرت و لە سەردانەکەی ڕابەری کاسۆلیکەکانی جیھان بۆ سەرزەوینی مێزۆپۆتامیا پێشوازیی کرد.
-
حەشدی شەعبی حەشارگەکانی داعشی لە پارێزگای دیالەی عێراق بوردومان کرد
شوبات 05, 2021 07:33ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق شەوی ھەینی حەشارگەکانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە پارێزگای «دیالە»ی ڕۆژھەڵاتی عێراقی دایەبەر موشەک.
-
پاپا فرانسیس سەرباری تەواوی گرفتەکان سوورە لە سەر گەشت کردنی بۆ عێراق
شوبات 02, 2021 12:57فرانسیس ڕابەری کاسۆلیکەکانی جیھان ڕایگەیاند کە سەرباری سەرھەڵدانی شەپۆلی تازەی کۆرۆنا لە عێراق، سوورە لە سەر ئەنجام دانی گەشتەکەی بۆ ئەم وڵاتە لە مانگی مارس دا.